گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قایمقامیەتى سلێمانى هۆشداریدەداتە گازینۆ و کافتریاکان

2020.11.27 - 19:30
App store icon Play store icon Play store icon
قایمقامیەتى سلێمانى هۆشداریدەداتە گازینۆ و کافتریاکان

ناس کورد-

 

قایمقامیەتى سلێمانى ئاگاداری گازینۆ، کافتریای نێرگەلە و دوکان و فرۆشیارانی خواردنەوە مەستییەکان دەکاتەوە رێگری لە هاتوچۆکردنی نەوجەوانان بکەن و هیچیان پێنەفرۆشن ئەگەرنا روبەڕوی داخستن و دادگا دەکرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "بەپێی رێنمایی و یاسای کارکردن، هاتوچۆکردن و پێشکەش کردنی نێرگەلە و خواردنەوە مەستییەکان بۆ خوار تەمەن (18) ساڵ قەدەغەیە و هەر شوێنێکیش سەرپێچی بکات دادەخرێت".

 

وتیشی "لەکاتی سەردانی لیژنەکان بۆ گازینۆ، کافتریاکانی نێرگەلە و دوکان و شوێنەکانی خواردنەوە مەستییەکان، هەبونی مناڵ و نەوجەوان لەلایەن لیژنەکانەوە روبەڕوی داخستن و رێکاری یاساییەکان دەکرێتەوە".

 

لەشکر حەمید رونیکردەوە "لەهەمو دنیادا هاتوچۆکردن بۆ یاری بلیاردو یارییەکانی دیکە لەگازینۆکان، پێشکەش کردنی نێرگەلە لە کافتریاکان و فرۆشتنی خواردنەوە مەستییەکان قەدەغەیە و هەمو شوێنەکانیش پابەندن پێوەی، بەڵام بەشێک لە خاوەن شوێنەکانی ئێرە لەبەر چاوچنۆکی خۆیان سەرپێچی دەکەن".