گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەیخاتە ناو چاڵێکەوە و پەلاماری دەدات

ڤیدیۆیەکی ترسناک.. پڵنگێک هێرش دەکاتە سەر دوو کەس و بە سەختی برینداریان دەکات

2020.11.27 - 14:52
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆیەکی ترسناک.. پڵنگێک هێرش دەکاتە سەر دوو کەس و بە سەختی برینداریان دەکات

ناس کورد-

پڵنگێكى جۆرى بەنگالى هێرش دەكاتە سەر شارۆچكەيەكى هندستان و دوو كەس بە سەختى بريندار دەكات، يەكێك لەوانەش هەڵدەداتە ناو چاڵێكەوە و پەلامارى دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى گرتە ڤيديۆييەكە كە ماڵپەڕى ڕۆژنامەى "دەيلى مەيل"ى بەرتيانى بڵاويكردوەتەوە و ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (27ی تشرینی دووەمی 2020)، دەردەكەوێت پڵنگەكە لە ناوچەيەكى سروشتى پارێزراوەوە هەڵاتبێت و دەچێتە ئەو شارۆچكەيەوە و هێرش دەكاتە سەر دەيان كەس و دوانيان بە سەختى بريندار دەكات.

 

لاى خۆشيەوە، بى سيفاكومار، بەرپرسى دارستانى شارۆچكەى "تيزبور"يش بە ڕۆژنامەى "تايمز ناو"ى هندى وتووە،  تائێستا پڵنگەكە نەگيراوە.

 

بەرپرسانى ناوچەكە پێيان وايە، پڵنگەكە لە باخچەى كازيرانگا ياخود ناميرى نيشتمانى هەڵاتووە، وڵاتى هندستان بە نيشتمانى زۆرينەى پڵنگە دەشتەكیيەكان دادەنرێت و زياتر لە سێ هەزار پڵنگ لەو وڵاتە هەيە.