گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەتوانن بەکاری بهێنن؟

مژدەیەک لەبارەى ڤاکسینی کۆرۆناوە بۆ ئەو کەسانە نەخۆشی شەکرە و دڵیان هەیە

2020.11.27 - 14:30
App store icon Play store icon Play store icon
مژدەیەک لەبارەى ڤاکسینی کۆرۆناوە بۆ ئەو کەسانە نەخۆشی شەکرە و دڵیان هەیە

ناس کورد-

زانايەكى بوارى نەخۆشيیە گوازراوەکان و ئەنفلۆنزا مژدە دەداتە ئەوانەى نەخۆشى شەكرە و دڵ و ملولەكانى خوێنيان هەيە و دەڵێت، ئەوانيش دەتوانن ڤاكسينى دژە كۆرۆنا وەرگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەلێكساندەر ڕيجيكۆف، سەرۆكى بەشى ئەنفلۆنزا و ئەو نەخۆشيانەى لە گيانداراندا دروست دەبن لە ناوەندى زانستى ڤايرۆسەكان و تەكنەلۆژياى زيندەيى "ڤيكتۆر" باسى لەوەكردوە، هیچ ڕێگرییەک نییە بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ نەخۆشانی شەکرە و نەخۆشيەكانى دڵ و ملولەكانى خوێن ، بەڵام دەبێت لە تەندروستيەكى باشدا بن بۆئەوەى ڤاکسینەکە لە لەشدا کاری خۆی بکات.

 

باسى لەوەكردوە، ڤاكسينى "ڤيكتۆر" دژى كۆرۆنا بۆ هاوڵاتيانى ڕوسيا بێبەرامبەر دەبێت، هەروەها وەرگرتنى ڤاكسينى دژە ئەنفلۆنزا پێش مانگێك، كاريگەرى ناكات سەر چالاكى ڤاكسينى دژە كۆرۆنا.

 

سەبارەت بە تايبەتمەندى هەڵگرتنى ڤاكسينەكە وتى، دەتوانرێت لە پلەى گەرمى 2 بۆ 8 پلەدا هەڵبگيردرێت، هەروەها تا ماوەى دوو ساڵ تايبەتمەندييەكەى دەمێنێت.

 

پێشتر ناوەندى "ڤيكتۆر" بۆ لێكۆڵينەوەكان ئاشكرايكردبوو، لەئێستادا پەرە بە سێ ڤاكسين دەدات ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى ڤاكسينێكى ترى دژى كۆرۆنا تۆمار كراوە، هەرسێ ڤاكسينەكەش لە قۆناغى جياوازى گەشەپێداندان.