گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موسڵمانانی بێئومێد کرد

کەنەدا سزای ئەو کەسەی کەم کردەوە کە شەش نوێژخوێنی لە مزگەوتێکدا کوشت

2020.11.27 - 13:02
App store icon Play store icon Play store icon
کەنەدا سزای ئەو کەسەی کەم کردەوە کە شەش نوێژخوێنی لە مزگەوتێکدا کوشت

ناس کورد-

دادگاى كەنەدا ماوەى بەندكردن ئەو كەسەى کەمکردەوە کە لە ساڵى 2017دا شەش نوێژخوێنى لە يەكێك لە مزگەوتەكانى ئەو وڵاتەدا كوشت، ئەوەش بووەتە جێى بێهيوايى موسوڵمانەكانى ئەو وڵاتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوە هەواڵییەکانی کەنەدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاويانكردوەتەوە، ئەلێكساندەر بيسسونيتى تەمەن 31 ساڵ كە لە ساڵى 2017 لە يەكێك لە مزگەوتەكانى كيبيك شەش كەسى كوشت، لەلايەن دادگاوە سزاكەى لە 40 ساڵەوە كەمكراوەتەوە بۆ 25 ساڵ زيندانى، ئەوەش بە بيانوى ئەوەى سزاى زيندانى هەميشەيى نادەستورييە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، لەساڵى 2019دا ئەلێكساندەر سزاى 40 ساڵ زيندانى بەسەر سەپێنرا بەبێ بوونی ئازادكردنى مەرجدار، بەڵام دادگاى كيبيك ئاماژەى بەوەداوە ئەو مادەيەى سزاكەى پێدراوە نادەستورييە و مافەكانى مرۆڤى كەنەدى پێشێل دەكات.

 

لاى خۆيەوە بوفلجە بن عەبدوڵڵا، وتەبێژى مزگەوتى كيبيك ڕايگەياندووە، بڕيارەكە جێى نيگەرانييە، مزگەوتەكە پێويستى بە كاتى زياترە بۆ خوێندنەوەى بڕيارەكە پێش ئەوەى داواكارى پێداچونەوە پێشكەشى دادگاى باڵاى كەنەدا بكات.

 

ڕۆژى 29ی کانونی دووەمی 2017، بيسونيت هەڵيكوتايە سەر مزگەوتى كيبيك و دەستڕێژى گولەى بەناو 40 نوێژخوێندا كرد كە منداڵيشيان تێدابوو و نوێژى عيشايان دەكرد، بەهۆى ئەوەشەوە شەش كەسى كوشت و 5ى ترى بريندار كرد و سەرجەم قوربانيەكان كۆچەرەكانى وڵاتانى جەزائير، مەغريب، تونس و گينيا بوون.