گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکان ببینە

ڤیدیۆ؛ مارادۆنا لە تەنیش کەسێکی نزیکییەوە نێژرا

2020.11.27 - 09:45
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ مارادۆنا لە تەنیش کەسێکی نزیکییەوە نێژرا

ناس کورد-

تەرمی دیگۆ مارادۆنا، ئەفسانەی تۆپی پێی جیهان و ئەرژەنتین لە گۆڕستانی "گاردین بیا بیستا" لە دەوروبەری شاری بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەو وڵاتە بە خاک سپێردرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   



بەپێی هەواڵی کەناڵی "تی ئێن"ـی ئەرژەنتینی، ئێوارەى دوێنێ پێنجشەممە (26ی تشرینی دووەمی 2020) مارادۆنا لە تەنیشت باوکییەوە نێژراوە.

 

ڕێوڕەسمی پرسەی مارادۆنا لە کۆشکی سەرۆکایەتی "کاسا ڕۆسادا" بەڕێوەچوو، هەزاران کەس لە بەردەم کۆشکەکە و ناو شەقامەکان ئامادەى ماڵئاوایی بوون لەو ئەستێرە جیهانییە.

 

ڕۆژی چوارشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2020، مارادۆنا لە ماڵەکەى خۆیدا و لە تەمەنی 60 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.