گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆنگرێس قەرەبووی پێنج موسڵمان دەکاتەوە

پێنج فەرمانبەری موسوڵمانی كۆنگرێس 850 هەزار دۆلار قەرەبویان وەرگرت

2020.11.26 - 23:18
پێنج فەرمانبەری موسوڵمانی كۆنگرێس 850 هەزار دۆلار قەرەبویان وەرگرت

ناس کورد- 

ڕۆژنامەیەکى ئەمریکى ئاشکرایکرد، کۆنگرێسى ئەمریکا بڕى 850 هەزار دۆلارى بە پێنج فەرمانبەرى موسوڵمان داوە کە بە تۆمەتى سیخوڕیکردن بە شێوەیەکى ناڕەوا لەکار دەرکرابوون.

 

ڕۆژنامەى "نیویۆرک تایمز"ى ئەمریکى (پێنجشەممە 26ى تشرینى یەکەمى 2020) بڵاویکردوەتەوە، لەماوەى دواییدا بڕى 850 هەزار دۆلار دراوە بە پێنج کەسی ئەمریکى بەڕەگەز پاکستانى کە شارەزاى تەکنیکى بوون لە نوسینگەى ئەندامانى ئەنجومەنى کۆنگرێس، بەڵام بە تۆمەتى سیخوڕیکردن بە شێوەیەکى ناڕەوا کۆتایى بە گرێبەستەکانیان هێنرابوو.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئەوەش بۆ یەکەمجار کۆنگرێس ئەو بڕە پارە گەورەیە لە کەیسێکى تایبەت بە ڕەگەزپەرستیدا خەرج بکات.

 

ڕۆژنامە ئەمریکیەکە هێماى بۆ ئەوەشکردوە، تۆمەتەکان لە ساڵى 2016ەوە بۆ سەر ئەو کارمەندە موسوڵمانانە کە کاریان بۆ 30 ئەندامى کۆنگرێسى دیموکراتەکان دەکرد و لەو کاتەشدا کۆنگرێس لەژێر کۆنترۆڵى کۆماریەکان بوو دەستى پێکرد، ئەوەش بەتۆمەتى کڕینى پێداویستى نەگونجاو.

 

ئەو کارمەندانە لەساڵى 2017 کۆتایى بە گرێبەستەکانیان هێنراو لەساڵى 2018شدا دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا لە کۆبونەوەى لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتنى سەرۆکى ڕوسیا وتبووى لەوانەیە کارمەندانى پاکستانى بەرپرسبن لە دزینى نامەى ئەلکترۆنى بەرپرسانى دیموکراتەکان و ئەو کارمەندانەش بوونە ئامانج.

 

لاى خۆشیانەوە ئەو کارمەندانە ئاماژەیان بەوەدابوو، دواى قسەکانى ترامپ هەڕەشە و گێچەڵەکان دژیان زیادى کردووە، هەروەها سکاڵایان دژى ئەندامانى کۆنگرێس تۆمارکردبوو بەتۆمەتى ئەوەى ڕوبەڕوى گێچەڵ و جیاکارى سیاسى و ڕەگەزى و ئایینیان کردونەتەوە.