گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەواڵێكی گرنگ

تەندروستیى جیهانى: ساڵى داهاتوو بارودۆخ ئاسایى دەبێتەوە

2020.11.26 - 23:06
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیى جیهانى: ساڵى داهاتوو بارودۆخ ئاسایى دەبێتەوە

ناس کورد- 

ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانى پێشبینى ئەوەدەکات، بەهۆى دەرکەوتنى ڤاکسینەکانى دژە کۆرۆنا ئەگەرى هەیە ساڵى داهاتوو بارودۆخی ژیان ئاسایى ببێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مایک ڕایان، بەڕێوەبەرى بەرنامەى فریاکەوتن لە ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى بە کەناڵى RTE ئێرلەندى وتووە: " پێموایە بینینەوەی ئەو ژیانەى کە ناسیومانە ئەگەرێکى زۆرە، بەڵام پێویستە بەردەوام بین لە ڕێوشوێنەکانى تەندروستى دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتى و پێدەچێت لە ساڵی داهاتوو ژیان ئاسایی بێتەوە."

 

ڕونیشیکردوەتەوە: " ڤاکسینەکان ماناى نەمانی کۆڤید نییە، دەرکەوتنى ڤاکسینەکان و ڕێوشوێنەکانى ئێستا ڕێگەمان پێدەدات بارودۆخەکە یەکلایى بکەینەوە و دورکەوینەوە لە داخستن و کۆنترۆڵکردنى چالاکى نەخۆشییەکە."

 

مایک ڕایان داواش دەکات دەرفەتى زیاتر بڵاوبونەوەى پەتاکە کەمبکرێتەوە بەتایبەتى لە کاتەکانى سەرى ساڵ و جەژنەکاندا و پێویستە لە کۆبونەوەى گەورەى خەڵک نەکرێت.