گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشکرایەسەر سەنتەرێکی بەدڕەوشتی

ڤیدیۆ؛ ساتی هەڵكوتانە سەر سەنتەرێكی مەساج لە بەغدا لەلایەن گروپی رەبعوڵڵا

2020.11.26 - 22:58
ڤیدیۆ؛ ساتی هەڵكوتانە سەر سەنتەرێكی مەساج لە بەغدا لەلایەن گروپی رەبعوڵڵا

 ناس کورد-

بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ژمارەیەک لە ئەندامانی بزووتنەوەی ڕەبعوڵا هێرشیانکردووەتەسەر سەنتەرێک لە بەغدا و وەک خۆیان دەڵێن "کاری بەدڕەوشتی و مەساجی تێدا کراوە".

 

ڕەبعوڵا ڤیدیۆی ساتی هێرشەکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە و نوسیویانە: "کاتی هێرشکردنەسەر سەنتەری شیلان بۆ کاری بەدڕەوشتی لە کەڕادەی بەغدا."

 

بزوتنەوەی ڕبعوڵڵا كە بەمدواییانە دروست بووە و خۆی بە لایەنگری حەشدی شەعبی دەناسێنێت.