ناس کورد-
وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا مانای نەمانی ڤایرۆسەکە نییە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات بەردەوامبن لە خۆپاراستن.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: " کەمبوونی حالەتەکانی کۆڕۆنا مانای نەمانی ڤایرۆس نیە، بە خۆپاراستنمان زیاتر کۆنتڕۆڵ دەبێت و مردن کەمتر دەبێت."
ئەوەش لەکاتێكدایە، لەدوای هەڵکشانێکی بەرچاوی ئامارەکانی کۆرۆنا لەماوەی ڕابردوودا، بەڵام چەند ڕۆژێکە ژمارەی توشبووانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان بە کۆرۆنا کەمی کردووە.