گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە محەمەدی حاجی مەحمود

محەمەدی حاجی مەحمود لەساڵڕۆژی شەهیدبوونی کوڕەکەی داوایەک لە حکومەت دەکات

2020.11.26 - 22:13
App store icon Play store icon Play store icon
محەمەدی حاجی مەحمود لەساڵڕۆژی شەهیدبوونی کوڕەکەی داوایەک لە حکومەت دەکات

 

ناس کورد-

محەمەدی حاجی مەحمود لەساڵڕۆژی شەهیدبوونی کوڕەکەی داوا لە حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەکان دەکات، چی تر خۆیان تەسلیم دەستی قەدەر نەکەن و چاوەڕێی "شۆڤێنی عەرەب" لە بەغدا نەبن، دەشڵێت، مالی کوردستان رێکبخەن و داهات و بەروبومی کوردستان کۆبکەنەوەو ئیدارەیەکی گۆنجاو ڕێکبخەن و شەهیدەکان ئاسودە بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیس دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "لە 26ی تشرینی دووەمی 2020، لە باشوری کەرکوک بەبێ پشتیوانی هاوپەیمانیە نێودەوڵەتیەکان لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە بەرامبەر هێرشێکی هێزەکانی داعش، توانی ئەفسانەی داعش تێک بشکێنن، ئەم سەرکەوتنەش بە خوێنی ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان و شەهید عەتای جوانە مەرگ تۆمار کرا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەمڕۆ وا ئەم یادە شەش ساڵ بەسەریدا تێپەڕ دەبێت، بۆ من وەک ڕۆژێکی ئاسایی وابوو، چونکە ئەو ڕۆژەی عەتاو هاوڕێکانی شەهید بوون، هەموو عەتاکانی تر لەسۆسیالیست و لە هێزەکانی تر هەموویان وەک عەتا وان لە لای من. "

 

محەمەدی حاجی مەحمود باسی لەوەشكردووە: "بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ من بیرم لێ ئەکردەوە ئاواتی عەتاو هەموو شەهیدەکانی تریش ئەوەبوو ئەوەی کورد قارەمانانە توانیوێتی دوژمن بشکێنێ وەک هەمیشە تێکیشکاندوەو ڕاوی ناوە، بەلام لە دوای شەش ساڵ جگە لەوەی ئەو ناوچانە بە کەرکوکیشەوە تەسلیم بە دوژمن و بەغدا کردووە، ئێستاش ئەیانەوێ لە پێناو مشتێک پارەی تەزویری عێراقدا خوێنی شەهیدەکانیش بخرێتە ژێر پرسیارەوە..؟."

 

لە کۆتایی پەیامەکەیدا محەمەدی حاجی مەحمود: "بۆیە لەم یادەدا داوا لە حکومەت و پەرڵەمان و هەموولایەک دەکەم چی تر خۆتان تەسلیم دەستی قەدەر مەکەن و خۆتان ئیدارەی خۆتان بدەن و خۆتان ڕێکبخەن، چاوەڕێی شۆڤێنی عەرەب لە بەغداد مەبن، مالی کوردستان رێکبخەن و داهات و بەروبومی کوردستان کۆبکەنەوەو ئیدارەیەکی گۆنجاو ڕێکبخەن و شەهیدەکان ئاسودە بکەن."