گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانێک لە وەزیری دەرەوەی عێراق

فوئاد حسێن: عێراق چالاکیەکانى پەکەکە ڕەتدەکاتەوە تورکیاش مافى پێشێلکارى نییە

2020.11.26 - 21:38
فوئاد حسێن: عێراق چالاکیەکانى پەکەکە ڕەتدەکاتەوە تورکیاش مافى پێشێلکارى نییە

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى عێراق ڕایگەیاند، نایانەوێت عێراق ببێتە مەیدانى کێشمەکێشەکانى نێوان ئێران و ئەمریکا و پێشى وایە، مەلەفى داخستنى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا بووە بە ڕابردوو.

 

فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق (پێنجشەممە 26ى تشرینى دووەمى 2020) لە چاوپێکەوتنیکدا لەگەڵ کەناڵى "روسیا الیوم"ى وتى، جۆ بایدن، سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمریکا و بلینکن-ى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا "لە کابینەى داهاتوو" ئەولەویەت دەدەن بە مەلەفى وڵاتەکەیان.

 

باسى لەوەشکردوە: " نامانەویت عێراق ببیتە مەیدانى کێشمەکێشەکانى نێوان تاران و واشنتۆن و ئەوە بە شێوەیەکى سلبى کاریگەرى لە عێڕاق دەکات، هەروەها پێشبینى ئەوە ناکەین گۆرانکاریەکى ڕیشەیى لە کێشمەکێشەکانى نێوان ئەو دوو وڵاتە ڕووبدات." 

 

فوئا حسێن باسى لەوەشکردوە، هەڕەشەى ئەمریکا بۆ داخستنى باڵیۆزخانەکەى جدى بوو، بەڵام ئێستا ئەو بابەتە بووە بە ڕابردوو.

 

سەبارەت بە بیرۆکەى دنیابینى بایدن بۆ بارودۆخى عێراق وتى، بیرۆکەى فیدراڵى کە پێشتر بایدن پێشنیارى کرد دابەشکردنى عێڕاق نەبوو و باسى جۆرێک لە فیدراڵى و لامەرکەزیەتى بۆ عێراق دەکرد، هەروەها دەستورى عێراقیش باس لەوە دەکات.

 

وەزیرى دەرەوەى عێڕاق تەئکیدى لەسەر ڕەتکردنەوەى چالاکیەکانى پارتى کرێکارانى کوردستان "پەکەکە" کردەوە لەلایەن عێراقەوە و پێشى وایە، تورکیاش مافى ئەوەى نییە دەستێوەردان لە خاکى عێراقدا بکات.