گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی کازمی لەبارەی موچەی هەرێم

لێدوانێکی نوێ لە مستەفا کازمییەوە دەربارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

2020.11.26 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکی نوێ لە مستەفا کازمییەوە دەربارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

ناس کورد-

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مستەفا کازمی ئاشكراکرد و ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتوویەتی، رێگە نادەن موچە خۆرانی ھەرێمی کوردستان بێ مووچە بمێننەوە و ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2020، د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی بەشیر حەداد، لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە دوا پێشهاتەکانی عێراق بە تایبەت بواری سیاسی و ئابوری  و ئەمنی وڵات کرا و جەختیش لە سەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر لە نێوان پەرلەمان و حکومەت کرایەوە بۆ کارئاسانی کردن لە دەرباز بوونی عێراق لەو قەیرانە ئابووری و تەندروستییەی کە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تووشی بووە.

 

ئاماژە بەوەشكراوە: "لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لە شایستە داراییەکانی موچە خۆران و جوتیارانی هەرێمی کوردستانی کرد و داوای لە سەرۆک وەزیران کرد کە بەپێی ئەو رێکەوتنەی کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کراوە بە زووترین کات مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت. "

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆک وەزیرانی عێراق دانی بەوەداناوە: "ئەو پارەیەی دەدرێتە هەرێمی کوردستان زۆر لە پشکی خۆی کەمترە و پێویستە پارەی زیاتری پێ بدرێت، بەڵام بەداخەوە هەنديك کەس لە نێو پەرلەمان و لە دەرەوەی پەرلەمانی عێراق دەیانەوێت تەگەرە بخەنە بەردەم کاروباری حکومەت."

 

بەشیر حەداد دەشڵێت، بەسەرۆک وەزیرانی عێراقی راگەیاندووە: " پیویستە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتگیری لە رێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بکات، نەک تەگەرە بخاتە بەر کارەکانی و تێپەراندنی یاسای قەرزیش لە ئەنجومەنی نوێنەران یەکێک لەو تەگەرانەیە کە خراوەتە بەردەم ئەو کارانەی کە حکومەت پلانی بۆ داناوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان جێبەجێیان بکات."

 

حەداد ئاماژەی بەوەشداوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە: " لە هەولى جدى دان بۆ ئەوەی کێشەی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ بێت و ئەو رێککەوتنەش کە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە جێبەجێ بکرێت و موچەی ئەو چەند مانگانەی پێویستە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت و نە نێردراوە بۆیان بنێرن و بەڵێنیشی دا رێگە نادەن مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان بێ مووچە بمێننەوە. "

 

سەبارەت بە شایستە داراییەکانی جوتیارانیش ، بەشیر حەداد ئاماژەی بەوەداوە، مستەفا کازمی بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ وەزیری دارایی و بازرگانی قسەی کرد و پێی راگەیاندن کە دەبێت لەو چەند رۆژەدا کێشەی شایستە داراییەکانی جوتیاران چارەسەر بکرێت.