گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لەشاسوار عەبدولواحیدەوە

شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر بە 30 ڕۆژ جارێک موچەمان نەدا لەسێدارەم بدەن

2020.11.26 - 20:20
App store icon Play store icon Play store icon
شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر بە 30 ڕۆژ جارێک موچەمان نەدا لەسێدارەم بدەن

ناس کورد-

شاسوار عەبدوالحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، با لەژێر سەرپەرشتی ئەواندا داهاتی هەرێم ڕادەستی خەڵکانی شارەزا بکرێت، ئەگەر بە هەموو 30 ڕۆژ جارێک موچەی فەرمانبەرانیان نەدا ئەوا ئەو لەسێدارەی بدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند: "وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن تەحەدای ئەو لێدوانانەی حکومەتی هەرێم و تەواوی بەرپرسانی حکومەت دەکەین تایبەت بەوەی دەڵێن داهاتی هەرێم بەشی موچە ناکات."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " ئەوانە ئەگەر راست دەکەن با داهاتی ناوخۆ و سنورەکان و نەوت تەسلیمی خەڵکانی شارەزا و دەرەوەی دەسەڵات بکەن لە ژێر ئیشرافی ئێمە و هێزەکانی تری ئۆپۆزسیۆن و خەڵکانی تەکنۆقرات بۆ ماوەی شەش مانگ (بە مەرجێک تەواوی داهاتی فەرمی و قاچاخ، نەوت و غەیرە نەوت بگرێتەوە)."

 

شاسوار عەبدولواحید دەشڵێت: "ئەگەر ئێمە بە بێ ئەوەی چاوەڕێی پارەی بەغدا بین، هەموو 30 رۆژ جارێک موچەی فەرمانبەرانمان نەدا ئەوا با من لە سێدارە بدەن، وە من بەرپرسم بەرامبەر بە خەڵک و بە دادگا، ئەگەر هەموو مانگێک موچەی تەواومان پێ نەدرا با من لە سێدارە بدرێم، یان حکومەتی هەرێم درۆ دەکات یان با بێت و ئەم قسەیەی ئێمە جێبەجێ بکات."