ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، لە قەزای چەمچەماڵ سێ کەس لەتەقەکەرانی هەڕەمەکی و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان دەستگیرکران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی (پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: " لە درێژەی هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردن و ڕێگریکردن لەو کەسانەی کە بەتەقەی هەڕەمەکی دەیانەوێت ئارامی هاوڵاتیان تێکبدەن سێ کەس دەستگیرکران."
ئاماژەی بەوەشكردووە: " سێ تۆمەتبارەکە بەناوەکانی (س،ف،ع ) (گ،ن،م) (چ،ش،ح) دانیشتوی چەمچەماڵن لە نزیک زانکۆی چەرمۆ لەقەزای چەمچەماڵ تەقەی هەڕەمەکیان کردبوو ."
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دوو دەمانچە و کڵاشینکۆفێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری قەمەرە (ئۆپترا)ی تەقەکەرەکان دەستی بەسەردا گیراوە و لەئێستادا بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بەبڕیاری (570) ڕاگیراون.