گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گومان لە مردنى مارادۆنا دەکرێت

گومان لە مردنى مارادۆنا دەکرێت

2020.11.26 - 17:52
گومان لە مردنى مارادۆنا دەکرێت

ناس کورد- 

پارێزەرى دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا، ئەستێرەى پێشووى هەڵبژاردەى تۆپى پێى ئەرجەنتین و جیهان گومان لە شێوازى مردنى مارادۆنا دەکات و داواى لێکۆڵینەوە دەکات.

 

ماتیان مۆرلا، پارێزەرى مارادۆنا لە هەژماری خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاویکردوەتەوە، لەکاتى نەخۆشکەوتنى مارادۆنا وەڵامدانەوەیەکى زۆر خاوى خزمەتگوزارى فریاکەوتن هەبووە.

 

هێماى بۆ ئەوەشکردوە، ناتوانین لەوە تێبگەین بۆچى هاوڕێکەم 12 کاتژمێر ماوەتەوە بەبێ ئەوەى هیچ گرنگیەکى پێ بدرێت و پشکنینى بۆ بکرێت لەلایەن کارمەندانى نەخۆشخانەکەوە.

 

ئەوەشى ئاشکراکردوە، هەروەها ئۆتۆمبێلى فریاکەوت زیاتر لە 30 خولەکى پێچووە تا گەیشتووە و ئەوەش تاوانێکى گەمژانەیە و ناکرێت ئەوە پشتگوێ بخرێت و هەوڵى ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەى گشتگیر دەدەین لەو بارەیەوە.

 

ڕۆژى 25ى تشرینى دووەمى 2020، دەسەڵاتدارانى ئەرجەنتین مردنى دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا ئەستێرەى تۆپى پێى جیهانیان لە تەمەنى 60 ساڵیدا بە جەڵتەى دڵ ڕاگەیاند.