گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو وڵاتانەی دەتوانن ڤاکسین بکڕن

تەنها یەکێتی ئەوروپا و پێنج وڵاتی دیکە دەتوانن ڤاکسین بۆ هاووڵاتیانیان دابین بکەن

2020.11.26 - 17:33
App store icon Play store icon Play store icon
تەنها یەکێتی ئەوروپا و پێنج وڵاتی دیکە دەتوانن ڤاکسین بۆ هاووڵاتیانیان دابین بکەن

ناس کورد-

ناوەندی ئاماری ئەمەریکا ئاشکرایکرد، لە ئێستادا  تەنها وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و پێنج وڵاتی دیکەی جیهان دەتوانن لە100%ی هاوڵاتیانیان ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕەی" حوڕە"ی ئەمەریکی کە" ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە( 25ی تشرینی دووەمی 2020)  ئاماژە بەوەکراوە، داتاکانی ناوەندی ئاماری ئەمەریکا کە سەر بە زانکۆی "Duke"ە لەولایەتی (نۆرس کارولاینا) ئاشکرایکردووە،"لە ئێستادا تەنها پێنج وڵات لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەتوانن بەڕێژەی 100%ی هاوڵاتیانیان لە وەرگرتنی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا سودمەند بن".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەمەریکا، کەنەدا، ژاپۆن، ئوسترالیا، چیلی و یەکێتی ئەوروپا لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەدان کە ڤاکسینی دژ بەڤایرۆسی کۆرۆنا بەدەست دەهێنن و لە 100%ی هاوڵاتیانیان ڤاکسینەکەیان پێدەدرێت".

 

بەگوێرەی ماڵپەرە ئەمەریکییەکە،"بڕیارە ئەو وڵاتانە دوو ملیار و 800 ملیۆن دانە ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکڕن".

 

کۆمپانیای "مۆدیرنا" لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ڕایگەیاند، "تاقیکردنەوە تەختییەکانی ڤاکسینەکەیان دەریخستووە کە بەڕێژەی لە 94.5 %دا کارایە دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هاوشان لەگەڵ کۆمپانیای مۆدیرنا، کۆمپانیا " فایزەر"هەفتەی ڕابردووە داوای لە دەستەی دەرمان وخۆراکی ئەمەریکی کرد ڕەزامەندییەکی لە ناکاوی پێ ببەخشێت بۆ ئەوەی ڤاکسینەکە بەکاربهێنێت، چونکە تاقیکردنەوەکانیان لە سەر ڤاکسینەکە دەریخستووە کە بە ڕێژەی لە95% کارایە.

 

لە ئێستادا زیاتر لە 60 ملیۆن کەس لە جیهاندا دوچاری پەتاکە بوونەتەوە و نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار کەسی تریش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە.