گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند ئاو بخۆینەوە باشە؟

توێژینەوەیەک ڕێژەیەکى گونجاو بۆ خواردنەوەى ئاو لەڕۆژێکدا دەستنیشان دەکات

2020.11.26 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەک ڕێژەیەکى گونجاو بۆ خواردنەوەى ئاو لەڕۆژێکدا دەستنیشان دەکات

ناس کورد- 

ڕۆژانە مرۆڤ بەبڕى جیاواز پێویستى بەخواردنەوەى ئاو هەیە بەڵام بێ ئەوەى هەست بەوە بکات ئەو ڕێژەیە تا چەندە گونجاوە، لەسەر ئەوە شارەزایانى پزیشکى هۆشدارى ئەوە دەدەن زیادەڕەوى لەخۆگرتنەوە و زۆر خواردنەوەى شلەمەنییەکان نەکرێت بۆ ئەوەى کاریگەرى خراپ بەجێنەهێڵێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاپۆرتێکدا کە لەلایەن ماڵپەڕى "هيلث لاين"ەوە  ئامادەکراوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (26ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، ژمارەیەک لەشارەزایانى بوارەکە لەتوێژینەوەیەکدا ڕێنمایی خەڵکى دەکەن کە ڕۆژانە 8 کوپ ئاو کە دەکاتە نزیکەى دوو لیتر بخۆنەوە و ژمارەیەکیش لەشارەزایانى پزیشکى لەو بڕوایەدان مرۆڤ بەردەوام پێویستى بەخواردنەوەى ئاو هەیە بۆ ئەوەى هەست بەتینیویەتى نەکات.

 

شارەزایان دەشڵێن، پێکهاتەى ئاو لەجەستەى مرۆڤدا نزیکەى 60% و بەدرێژایى ڕۆژیش لەڕێگەى میزکردن و ئارەقکردنەوە و  هەناسەدانەوە جەستە بڕێکى ئەو ئاوە لەدەست دەدات بۆیە دەبێت قەرەبوو بکرێتەوە.

 

لاى خۆشیەوە ئەکادیمیاى نیشتیمانى ئەمەریکا بۆ زانستەکان ڕێنمایى خەڵکى دەکات بەوەى پیاوان ڕۆژانە 3.7 شلەمەنى بخۆن  و ژنانیش 2.7 لیتر لەشلەمەنییەکان بخۆن.

 

ئەو ئەکادیمیایە دەشڵێت، شلەمەنییەکان زیاتر ئاو و خواردنەوەکانى وەکو چا و شەربەت و هەندێ خواردەمەنى تر دەگرێتەوە.

 

بەپێى ماڵپەڕەکە، ئەو کاریگەرییانەى کە وادەکات مرۆڤ پێویستى بەبڕێک ئاو هەبێت، ئەو شوێنەیە کە مرۆڤەکە تێدا دەژێت ئەوەش بەپێى گەرمى و ساردى و شێدارى ناوچەکە هەروەها بەپێى سیستمى خۆراکى کە ئایا ژەمەکانى خواردنى تونە یاخود شۆرە و شیرینە ئەوا هەموو ئەوانە پێویستیان بەئاو هەیە.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، خاڵێکى تر کە وا لەمرۆڤ دەکات بڕى ئاوى پێویست بێت ئەوەیە ڕۆژانە لەکوێ بەسەردەبات یا لەناو نوسینگەکەى یاخود لەماڵەوە یاخود بەڕێکردنى کارەکانى لەبەر خۆر، هەروەها شێوازى چالاکییەکانى ژیانى ڕۆژانەى هەموو ئەمانە ڕێژەى پێویستى مرۆڤ بەئاو و شلەمەنى دیارى دەکەن.