ناس کورد-
کۆمپانیاى ناسراوى بوارى پیشەسازى دەرمان، دروستکردنى چارەسەرێکى نوێى بۆ پەتاى کۆرۆنا ڕاگەیاند و دەشڵێت بەمنزیکانە ئەو دەرمانە نوێییە دەخەنە بەردەستى وەزارەتى تەندروستى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، کۆمپانیای سامەڕا بۆ پیشەسازى دەرمان (26ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، دەرمانێکیان کەگیراوەى سامافیرە بەرهەمهێناوە بۆ چارەسەرکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەماوەیەکى نزیکدا دەیانەوێت ئەو گیراوە کە چارەسەرێکى نوێیە بخەنە بەردەستى وەزارەتى تەندروستى عێراق.
لەمانگى ئەیلولى ڕابردووش ئەو کۆمپانیایە هەوڵەکانى خۆى بۆ دروستکردنى دەرمانێکى گیراوە ڕاگەیاند کە بۆ چارەسەرکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەسود دەبێت.
لەو بارەیەوە، بەڕێوەبەرى کۆمپانیاکە ئەوەى ئاشکرا کرد، ئامادەکارییەکانیان بۆ دروستکردنى دەرمانەکە دەستپێکردووە کە پێکدێت لەدەرمانى ئەفافیرا و هەروەها سود وەرگرتن لە ڤیتامین سى و گیراوەى زەنک و لەماوەیەکى نزیکدا بەردەستى دەخەن.