گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسى چییان کرد؟

لاهور شێخ جەنگى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى لەگەڵ عەدنان دەرجال ئاشکرا کرد

2020.11.26 - 13:38
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى لەگەڵ عەدنان دەرجال ئاشکرا کرد

ناس کورد-

هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى لەگەڵ عەدنان دەرجال، وەزیرى وەزرشى عێراق، ئاشکراکرد و داوایەکى ئاراستە کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (26ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، ئەمرۆ پێشوازیمکرد لە عەدنان دەرجال وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق  و وەفدێکی هاورێی. لە دیدارێکدا جەختم کردەوە لەسەر گرنگی هەمئاهەنگی نیوان هەرێم و بەغدا لە بواری وەرزش. پشتیوانی تەواوی خۆمان دووپاتکردەوە بۆ هەر پرۆسەیەکی چاکسازیی و پێشخستن و گۆڕانکاریی وەرزشی لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا.

 

هاوسەرۆکى یەکێتى ئاماژەى بەوە کردووە،  رامانگەیاند کە سلێمانی شارێکی پر ووزە و جوڵەیە و جیاوازە لە چاوشارەکانیتر لە بواری وەرزشدا بەپێی ئەو گرنگییەی کە پێی دراوە، جەختیشمکردەوە وەک یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەوڵمانداوە لە بەپێی توانا هاوکاری وەرزش و وەرزشکاران بکەین لە هەرێمی کوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا یاریگایەکی نێودەوڵەتیمان پێشکەش بە شاری سلێمانی کرد.

 

دەشڵێت "داوام لە وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق کرد کە هاوکاربێت  و گرنگی بدات بە وەرزش لە هەرێمی کوردستاندا، هەوڵبدرێت بەشێک لە خول و چالاکییە وەرزشییەکان بگوازرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان ،  رێگەش نەدرێت وەرزش تێکەڵ بە ململانێی سیاسی بکرێت".