کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە. . لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە ئاماژە بەوە كراوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرمیش بەرەو بەرزبوونەوە دەچن. . بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 34 و نزمترین 19پلە دەبێت، لە سلێمانی 33 بە 21 و دهۆك 33 بە 19 و كەركوك 38 بە 26 پلە دەبێت. . راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوە دەكات، سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 36 و نزمترین 20 پلە دەبێت، لە سلێمانی 34 بە 20 و دهۆك 34 بە 19 و كەركوك 38 بە 25 دەبێت.