گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەرپرس‌ و میدیاكانی پارتی بایكۆتی دیداری سلێمانییان کردووە

2019.03.06 - 11:51
بەرپرس‌ و میدیاكانی پارتی بایكۆتی دیداری سلێمانییان کردووە

ناس کورد-
بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان‌ و میدیاكانی ئەو حزبە بایكۆتی دیداری سلێمانی دەكەن‌ و بەرپرسە دیارەكانی ئەو حزبەش ئامادەی دیدارەكە نەبوون.

بەپێی زانیارییەكانی ناس كورد لە دیداری سلێمانی كە لە زانكۆی ئەمریكی بەڕێوە دەچێت هیچ بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی دیدارەكە نیین.

هاوكات میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش دیدارەكەیان رووماڵ نەكرد‌ و هیچ ئاماژەیەكیان بۆ ئەنجامدانی ئەو دیدارە نەداوە.

ناس کورد پەیوەندی بە چەند بەرپرسێکی حیزبی سنوری پارێزگای سلێمانیی پارتیەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبوون لە بارەیەوە هیچ وتەیەک بڵێن.

 

ساڵانە دیداری سلێمانی لە شاری سلێمانی و لە زانكۆی ئەمریكی بە ئامادەبوونی دەیان بەرپرسی باڵا لە ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق، بە بەشداری چەندین كەسایەتی بیانی بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ (چوارشەممە) بەناونیشانی (عیراق‌و دراوسێكانی: بەرەو سیستمێكی نوێی هەرێمایەتی) شەشەمین گەڕی ئەو دیدارە دەستی بە کارەکانیکرد.