گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕە پارەیەک دابەشدەکرێت

لەبارەى دابەشکردنى بڕە پارەیەک هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێتەوە

2020.11.26 - 13:28
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى دابەشکردنى بڕە پارەیەک هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێتەوە

ناس کورد- 

قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە کە فۆڕمی هاوکارییان پڕکردووەتەوە رۆژی هەینی و شەممە سەردانی بانکی پێنجوێن بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (26ی تشرینی دووەمی 2020) رایگەیاند، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەینەوە کە فۆڕمی هاوکاری کەمدەرامەتانیان لە بنکەی چاودێری کۆمەڵایەتی پێنجوێن پڕکردۆتەوە و ناویان گەڕاوەتەوە دەتوانن ڕۆژانی  هەینی و شەممە 27/28-11-2020 سەردانی بانکی پێنجوێن بکەن.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، لەو دوو رۆژەدا ئەو بڕە هاوکارییە دابەش دەکرێت بەسەر ئەو کەسانەی ناویان گەڕاوەتەوە.