گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ بەفربارین لە شارەکانی هەرێم ئاشکراکرد 

2020.11.26 - 11:02
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ بەفربارین لە شارەکانی هەرێم ئاشکراکرد 

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوا و ئەگەرى بەفربارین لە دوو ڕۆژى شارەکانى کوردستان ئاشکراکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە (پێنجشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2020)، پێشبینییەکانی بۆ کەش و هەوای ئەمڕۆ سبەینێ راگەیاندووە و ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و بۆ رۆژی هەینی ئەگەری بارانبارین لەسەنتەری شارەکان کەمتر دەبێتەوە.

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆک لەسەر لوتکەی چیاکانی ناوچە سنورییەکان ئەمڕۆ بەفردەبارێت.