گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

لەبارەى کردنەوەى دەوامى خوێندنگەکان هۆشدارى دەدرێتە وەزارەتى پەروەردە 

2020.11.26 - 10:14
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى کردنەوەى دەوامى خوێندنگەکان هۆشدارى دەدرێتە وەزارەتى پەروەردە 

ناس کورد- 

شانەى قەیرانەکانى پەرلەمانى عێراق داوا لەوەزارەتى پەروەردە دەکات پەلە نەکات لەبڕیارەکانى بۆ کردنەوەى دەوامى قوتابخانەکان و هۆشدارى هەڵشکانى ژمارەى توشبوانیش لەدوو هەفتەى داهاتوودا دەدات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، جەواد موسەوى بڕیاردەرى شانەى قەیرانەکان لەپەرلەمانى عێراق (26ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، پێشبینى دەکرێت لەدوو هەفتەى داهاتوودا ژمارەى توشبووان لەگەڵ هاتنى وەرزى سەرمادا هەڵبکشێت و پێویستە وەزارەتى تەندروستى ئامادەسازییەکانى خۆى بۆ ئەو مەبەستە وەربگرێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، تا ئێستا عێراق نەچووەتە قۆناغى مەترسیدارى پەتاکەوە بەڵام جۆرێک لەکەمتەرخەمى هاوڵاتیان دەبینرێت بەتایبەتى لەدروستکردنى قەرەباڵغی لەشوێنە گشتیەکاندا.

 

 موسەوى داواشدەکات وەزارەتى پەروەردە پەلە نەکات لەبڕیارەکانى لەبارەى دەستپێکردنەوەى دەوام لەقوتابخانەکان لەم دۆخە سەختەدا چونکە وەزارەتى پەروەردە بەرپرس دەبێت لەهەڵشکانى هەر ژمارەیەکى ترى تووشبوو بەپەتاى کۆرۆنا.

 

وتەکانى بەرپرسى شانەى قەیرانەکان لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتى پەروەردەى عێراق دەستپێکردنەوەى یەک ڕۆژى دەوامى لەناو پۆل لەهەفتەیەکدا ڕاگەیاند بۆ قۆناغەکانى سەرەتایى و ناوەندى و دواناوەندى و ڕۆژانى تریش بەخوێندنى ئەلیکترۆنى.