گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 بە 25 ھەزار دۆلار داخڵ دەکرێت

پەرلەمانتارێک باس لەداخڵکردنى کۆنتێنەرى دەرمانی قاچاخ دەکات بۆ هەرێم

2020.11.26 - 09:45
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک باس لەداخڵکردنى کۆنتێنەرى دەرمانی قاچاخ دەکات بۆ هەرێم

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، لەلایەن بەشێک لە بەرپرسانەوە کۆنتێنەرێک دەرمانى قاچاخ بە 25 هەزار دۆلار داخڵ دەکرێت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەلى حەمە ساڵح، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان لە میانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (26ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژەى بەوە کرد، شەوی 25ی تشرینی دووەمی 2020 لە بەدواداچونی دەرمانی قاچاخ بووم، چ شەرمەزاریەکە، خۆت بە حاکم و حوکمڕان بزانیت کۆنتێنەرێک دەرمانی قاچاخ (تەنسیق) بە 25 ھەزار دۆلار داخڵبکەیت!!. 

 

ئەوەشی وتووە: "دەرمان بێ پشکنین بێ  زانینی کوالێتی بێ ھیچ شتێک داخڵ بکەیت! بۆ خاتری خوا دەزانن ڕەنگە کەسوکاری خۆشتان ئەم دەرمانە بخوات!".