گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەگێکیشى لەگەڵدا نێژراوە

ئێسک و پروسکى ژنێک دۆزرایەوە کە 8400 ساڵ پێش ئێستا کۆچى دوایى کردووە

2020.11.25 - 23:38
App store icon Play store icon Play store icon
ئێسک و پروسکى ژنێک دۆزرایەوە کە 8400 ساڵ پێش ئێستا کۆچى دوایى کردووە

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى بەریتانى بڵاویکردەوە، ئێسک و پروسکى ژنێک و سەگێک دۆزراونەتەوە کە بە یەکەوە نێژراون و بۆ 8400 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕۆژنامەى دەیلى مەیڵى بەریتانى لە ڕاپۆرتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (25ى تشرینى دووەمى 2020) ئاشکرایکرد، ئێسکى ژنێک و سەگێک لەلایەن زانایانى شوێنەوارناسەوە لە سۆڵفسبۆرگ کە  350 میل لە ستۆکهۆڵمى پایتەختى سویدەوە دورە دۆزراوەتەوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ژن و سەگەکە 8400 ساڵ لەمەوبەر نێژراون و سەگەکە موڵکى ژنەکە بووە و دواى مردنى لەگەڵیدا نێژراوە، وەک لەو سەردەمەدا باو بووە کە هەرکەس بمرێت شتە بەنرخەکانى لەگەڵیدا بنێژن.

 

لاى خۆیەوە پزیشکانى ڤێرتێرنەرى ئاماژەیان بەوە داوە، پشکنینى سەرەتاییان بۆ ئێسکەکانى سەگەگە کردووە و یەکێکە لەو جۆرانەى لەناوچوون و نەماون، هەروەها پاککردنەوە و لابردنى پاشماوەکانى سەر ئێسکەکان چەندین مانگى دەوێت تا لە مۆزەخانە ئێسکەکانى سەگەکە نمایش بکرێت.

 

سەبارەت بە مانەوەى پاشماوەى ئێسکەکان بە سەلامەتى "کارڵ بیرسۆن" بەڕێوەبەرى پرۆژەکان لە مۆزەخانەى "پلیکینگ" ئاماژەى بەوە داوە، پێش چەند سەدەیەک بەرزبونەوەیەکى کتوپڕ و توند لە ئاستى دەریا ڕویداوە و ناوچەکەى بە قوڕ و لم داپۆشیەوە، ئەوەش بووەتە هۆى مانەوەى ئێسکەکان.