گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێکۆڵینەوەیەک: عێراق لە بوونى ئاماژەى تیرۆردا پلەى دووەمى جیهانى گرتوە

2020.11.25 - 23:26
App store icon Play store icon Play store icon
لێکۆڵینەوەیەک: عێراق لە بوونى ئاماژەى تیرۆردا پلەى دووەمى جیهانى گرتوە

ناس کورد- 

بەگوێرەى ئاماژەى تیرۆرى جیهانى لەساڵى 2019دا ژمارەى قوربانیانى تیرۆر دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە و عێراقیش لە پلەى دووەمدا دێت لە بوونى ئاماژەى تیرۆردا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە لێکۆڵینەوەیەکى پەیمانگاى ئابورى و ئاشتى کە بارەگاکەى لە شارى سیدنییە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لەساڵى 2019دا بەشیوەیەکى ئاشکرا پاشەکشەى ژمارەى قوربانیانى تیرۆر دەبینرێت و 13 هەزار و 829 کەس گیانیان لەدەستداوە و 15% پاشەکشە کردوە، هەروەها لەساڵى 2014ەوە تائێستا 59% پاشەکشەى کردوە.

 

لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە، لە کۆى 135 دەوڵەتى جیهان ئەفغانستان پێگەى یەکەمى هەیە لە ئاماژەکانى تیرۆردا، بەدواى ئەویشدا عێراق دێت، دواتر وڵاتەکانى نێجیریا، سوریا، سۆماڵ و یەمەن دەبینرێن، هەروەها کەمترین ئاماژەى تیرۆر لە جیهاندا وڵاتى ئیمارات لە پلەى یەکەمدایە، دواى ئەویش تورکمانستان و دواتر تۆگۆ دێن.

 

هەرچى سەبارەت بەو ڕێکخراوانەیە زۆرترین کارى تیرۆرستیان ئەنجامداوە لەساڵى 2019دا باس لەوەکراوە، تاڵیبان زۆرترین کەسى تیرۆر کردوە بەڵام ژمارەى ئەوانەى لە هەمان ساڵدا کوشتونى 18% دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە، دواى ئەویش داعش دێت کە بەهۆى بەزاندنیەوە تواناى کەمیکردوە.

 

سەبارەت بە زەرەرمەندترین ناوچەکانى جیهانیش، "ئەفریقا - باشورى بیابانى گەورە" زەرەرمەندترین ناوچەى جیهانەو لەساڵى رابردودا 41%ى قوربانیانى تیرۆر لەو ناوچەیەدا بوون ئەوەش بەهۆى هێرشەکانى داعشەوە.

 

هەروەها لە ئەمەریکا باکور و ئەوروپاى خۆرئاوا و ئۆقیانیا ساڵى رابردو لە هەموو ناوچەکانى تر زیاتر رێژەى تیرۆر تێیاندا بەرزبوەتەوە و 89 کەس تیرۆرکراون، واتا بەراورد بە ساڵى 2014دا رێژەکە 250% زیادى کردوە، بەشێوەیەکى گشتى تیرۆر لە 103 دەوڵەتى جیهاندا پاشەکشەى کردوە و 63 دەوڵەت لانیکەم یەک هێرشى تیرۆرستى تێدا ئەنجام دراوە، ئەوەش نزمترین ئاستە لەساڵى 2013ەوە، بەڵام تیرۆر وەک مەترسیەکى گەورە لەسەر ژمارەیەکى زۆر دەوڵەت دەمێنێتەوە.