گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باس لە جۆرە فێڵێک دەکات

هۆشدارییەک لە باڵیۆزخانەى تورکیاوە دەربارەى ڤیزا 

2020.11.25 - 23:03
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لە باڵیۆزخانەى تورکیاوە دەربارەى ڤیزا 

ناس کورد- 

باڵیۆزى تورکیا لە عێراق ئاشکرای کرد، هیچ کۆمپانیایەکى ڕێگە پێدراو نییە بۆ نێوەندگیرى بۆ داواکردنى ڤیزاى تورکیا تەنها یەک کۆمپانیا نەبێت، ئەویش کۆمپانیاى "گەیت وەى - Gateway"یە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

فاتح یەڵدز باڵیۆزى تورکیا لە عێراق (چوارشەممە، 25ى تشرینى دووەمى 2020) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى پەیامێک لە هەژمارى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، هیچ کۆمپانیایەک نییە ڕێگەپێدراو بێت بۆ نێوەندگیریکردن بۆ داواکارى ڤیزاى تورکیا جگە لە کۆمپانیاى Gateway، کە پێشتریش چەندین جار لە ڕێکلامەکانى تایبەت بە ڤیزا باسمان کردوە.

 

هێماى بۆ ئەوەشکردوە، بڕوا بە فێڵبازان مەکەن ئەوانەى دەڵێن ئەو خزمەتگوزاریەتان پێشکەش دەکەن و داواى سەدان دۆلار دەکەن.

 

باڵیۆزى تورکیا لە عێراق هاوڵاتیانى تورکیاش لەوە ئاگادار دەکاتەوە، دەتوانن ڕاستەوخۆ خۆى ئاگادار بکەنەوە لەو جۆرە فیڵانە، یاخود زانیارى بدەن بە باڵیۆزخانەکەیان.