گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیاری قەدەغەکردنی کاری شۆفێری تاکسی بۆ فەرمانبەران و هێزەکانی ناوخۆ درێژکرایەوە

2019.05.15 - 10:59
بڕیاری قەدەغەکردنی کاری شۆفێری تاکسی بۆ فەرمانبەران و هێزەکانی ناوخۆ درێژکرایەوە
ناس کورد- وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری قەدەغەکردنی شۆفێری تاکسی بۆ بەشێک لە فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان تاوەکو سەرەتای مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ دریژکردەوە. . بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە واژووی کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی لەسەرە و ئەمڕۆ (چوارشەممە) دەرچووە، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ماوەی جێبەجێکردنی ماددەی شەشەم بڕگەی 2ی رێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2019 تایبەت بە رێکخستنی کاری شۆفێری تاکسی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ژمارە (1687) تا 1-9-2019. . بڕیارە تازەکەی وەزارەتی ناوخۆ لە کاتێکدایە پێشتر وابڕیاربوو لە سەرەتای مانگی داهاتوو بڕیارەکە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە بەپێی بڕیارەکە کاری شۆفێری لەبەشێکی زۆر لە فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان قەدەغە دەکرا. .