گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 هەنگاوی زۆر ماوە 

گەورە شارەزایەکی بواری ڤاکسینەکان: نابێت زۆر گەشبین بین

2020.11.25 - 22:19
App store icon Play store icon Play store icon
گەورە شارەزایەکی بواری ڤاکسینەکان: نابێت زۆر گەشبین بین

ناس کورد-

گەورە شارەزایەکی کۆمپانیای" مۆدیرنا"ى ئەمەریکی بۆ دروستکردنی ڤاکسین ڕایگەیاند، سەرباری ئەوەی ڤاکسینەکەیان بەڕێژەی لە94% کارایە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام ئەوانەی ڤاکسینەکە وەردەگرن هێشتا دەتوانن ڤایرۆسەکە بۆ کەسانی تر بگوازنەوە، بۆیە لەئیستادا دەبێت زۆر گەشبین نەبین.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی" ئیندپیندنیت "ی ئەمەریکی کە" ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە(25ی تشرینی دووەمی 2020) ئاماژە بەوەکراوە، تاڵ زاکس، گەورە شارەزای کۆمپانیای" مۆدیرنا"ى ئەمەریکی بۆدروستکردنی ڤاکسین ڕایگەیاندووە، "پێویستە زۆر بەئاگاوە مامەڵە لەگەڵ ئەنجامەکانی ڤاکسینەکە بکەین، تائێستا زانیاریی تەواومان لەسەر ئەگەری گۆاستنەوەی نەخۆشییەکە لەلایەن ئەو کەسانەی کە ڤاکسینەکە وەردەگرن بۆ کەسانی تر بەردەست نییە".

 

ئەو زانایە وتوشیەتی،" لەڕووی زانستییەوە ڤاکسینەکە ڕێژەی گۆاستنەوەی نەخۆشییەکە لە نێوان کەسەکان کەمدەکاتەوە، بەڵام تائێستا توێژینەوە لەسەر ئەو پرسە ئەنجامنەدراوە، زانیاریی تەواومان لەو بارەیەوە لە بەردەستدا نییە، بۆیە باشتر وایە لەکاتی فەراهەمکردنی ڤاکسینەکان بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری رێکارەکانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە نەبین".

 

ئەو گەورە شارەزایە باسی لەوەکردووە، "بەردەستبوونی ڤاکسینەکان بازێکی باش دەدات بە گەڕانەوەی ژیان بۆ دۆخی جارانی، بەڵام  دەبێت تا ئەو زانیارییە بە شێوەیەکی زانستی و کرداریی دەسەلمێنرێت، ئەوە ش بە بۆچوونی من کاتێکی زیاتری دەوێت".

 

 کۆمپانیای مۆدیرنا لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ڕایگەیاند، "تاقیکردنەوە تەختییەکانی ڤاکسینەکەیان دەریخستووە کە بەڕێژەی لە 94.5 %دا کارایە دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەگوێرەی ڕاپرسییەکی دامەزراوەی" گالۆپ"ی ئەمەریکی لەئیستادا لە 58% هاووڵاتیانی ئەمەریکا ئامادەن بۆ وەگرتنی ڤاکسینەکە هەر کات بەردەست بێت، پێشتر ڕێژەکە لە 50 %بووە .

 

هاوشان لەگەڵ کۆمپانیای مۆدیرنا، کۆمپانیا " فایزەر" هەفتەی ڕابردووە داوای لە دەستەی دەرمان وخۆراکی ئەمەریکی کرد ڕەزامەندییەکی لە ناکاوی پێ ببەخشێت بۆ ئەوەی ڤاکسینەکە بەکاربهێنێت، چونکە تاقیکردنەوەکانیان لە سەر ڤاکسینەکە دەریخستووە بە ڕێژەی لە 95% کارایە.

 

 لە ئێستادا زیاتر لە 60 ملیۆن کەس لە جیهاندا دوچاری پەتاکە بوونەتەوە و نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار کەسی تریش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە.