گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕاپۆرتێک تێچوى ڕاستەقینەى دروستکردنى ئایفۆنە نوێیەکە ئاشکرا دەکات

2020.11.25 - 21:44
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێک تێچوى ڕاستەقینەى دروستکردنى ئایفۆنە نوێیەکە ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

تاقیگەیەک تێچوى دروستکردنى ئایفۆن 12 ئاشکرا دەکات کە ئێستا نرخەکەى لەنێوان 829 دۆلار بۆ 999 دۆلارە و لە بەشێک لە وڵاتەکانى جیهان بە گرانتریش دەفرۆشرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

تاقیگەى (Fomalhaut Techno Solutions)ى ژاپۆنى تایبەت لە بوارى هەڵوەشانى ئامێرەکان لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەى (iPhone 12) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کردووە، تێچووى دروستکردنى (iPhone 12) لە 373 دۆلار تێناپەڕێت هەروەها تێچوى (iPhone 12 pro) لە 406 دۆلار تێناپەڕێت، بەڵام لەنێوان 829 بۆ 999 دۆلار دەفرۆشرێن.

 

بەگوێرەى ڕاپۆرتەکە، هەرچى سەبارەت بە تێچووى پارچەکانە بە تاک، مۆدێمى جۆرى  Qualcomm X55 5G کە لەسەر مۆبایلەکەیە نرخەکەى 90 دۆلارە بۆ هەر مۆبایلێک، هەروەها شاشەى OLED کە کۆمپانیاى سامسۆنگ بەرهەمى دەهێنێت نرخەکەى 70 دۆلارە.

 

هەرچى سەبارەت بە پرۆسێسەرى A14 Bionic کە لەسەر ئایفۆنەکانى نەوەى 12 دانراون تێچوەکەى 40 دۆلارە و ئەو "RAM"شى لەسەریەتى تەنها 12 دۆلار و 80 سەنت دەکەوێت، هەروەها تێچوى هاردەکەى 19 دۆلار و 20 سەنتە و تێچوى هەستەوەرەکانى کامێراکەشى کە کۆمپنیاى سۆنى دروستى دەکات لەنێوان 7 دۆلار و 40 سەنت بۆ 7 دۆلار و 90 سەنتە.

 

هەمان ڕاپۆرت ڕونیکردوەتەوە، 26.8%ى پارچەکانى ئایفۆن 12 لە کۆریاى باشور دروست دەکرێت و 21.9%ى لە ئەمریکا و 13.6%ى لە ژاپۆن و تائێستاش زۆرینەى مۆبایلەکانى ئایفۆن لە چین دەبەسترێن.

 

هەرچى لە هەرێمى کوردستانە نرخى (iPhone 12) لە بازاڕەکان 940 دۆلارە و جۆرەکانى تر لە دەوروبەرى 1100 دۆلارە و بەپێى قەبارەى هاردەکەى نرخەکان دەگۆڕدرێن.