گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بەیاننامەیەک لە چینەوە لەبارەى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا

2020.11.25 - 21:03
App store icon Play store icon Play store icon
بەیاننامەیەک لە چینەوە لەبارەى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا

ناس کورد-

کونسوڵخانەى چین لە هەرێمى کوردستان ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا  لەبارەى قەزاى شنگال بڵاو کردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە ڕاگەیەندراوەکەى کونسوڵخانەى چین لە هەرێمى کوردستان کە "ناس کورد" بینیوویەتى (25ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە "چین پێشوازی دەكات لەو ڕێككەوتنە كاتییەی حكومەتی فیدراڵ وحكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتوونە پێیی دەربارەی دابەشكردنی داهات و سەرچاوەكان و رێكکەوتن لەسەر بارودۆخی قەزای شنگال".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کونسوڵخانەکە هیواى خواستووە هەردوولایەن گفتوگۆ و هەماهەنگی زیاتر بكەن و كار بكەن بۆ بەهێزكردنی یەكگرتووی نیشتیمانی و خێراكردنی پەرەپێدانی گشتی.

 

لەبەشێکى ترى ڕاگەیەندراوەکەدا پاڵپشتیکردنی عێراق دووپات کراوەتەوە بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆسە سیاسیەكانی ناوخۆی بەشێوەیەكی سەربەخۆ.

 

ئاماژە بەخۆشحاڵى وڵاتەکەش کراوە بۆ بەرەوپێشچوونی بەردەوامی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2021 و چوونی یاسای هەڵبژاردنی نوێ نێو بواری جێبەجێكردن.

 

جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە لە (24ی تشرینی دووەم)، گینگ شوانگ جێگری نوێنەری هەمیشەیی چین لە نەتەوە یەكگرتووەكان بانگێشتی هەوڵدانی نێودەوڵەتی كردووە بۆ پاڵپشتی عێراق بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆسە سیاسیەكانی ناوخۆی بەشێوەیەكی سەربەخۆ.