ناس کورد-کاروان مەحمود
برایەکی فەرید ئەسەسەرد باس لە دۆخی تەندروستی براکەی دەکات و دڵنیایی دەدات لەوەی، هیچ چارەسەرێکی لە نەخۆشخانە نەماوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شۆڕش برای فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان (چوارشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2020) بۆ "ناس کورد" باسی لە دۆخی تەندروستی براکەی کرد لە دوای توشبوونی بە پەتای کۆرۆنا و ڕایگەیاند :"کاک فەرید لە ئێستادا لە ماڵەوەیە و تارادەیەک دۆخی تەندروستی جێگیرە و رۆژانە چارەسەری سروشتی بۆ بەکاردەهێنین".
وتیشی :"گفتوگۆمان لەگەڵ دەکات، بەڵام وەکو پێویست ناتوانێت بگەڕێت و هەستێتە سەرپێ بۆ ئەوەش پێمان وتراوە ئەو چارەسەرە سروشتییانە کاریگەی لەسەر دەبێت و چارەسەرى دەکات".
شۆڕش دڵنیایشیدا لەوەی، براکەی هیچ چارەسەرێکی لە نەخۆشخانە نەماوە و تەنها ئەوەی هەیە چارەسەری سروشتییە کە لە ماڵەوە بۆى بەکاردەهێنن "بەڵام هیچ رون نییە کەی دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر کارەکانی".