گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کارنامەى لیژنەى نێوەندگیرى هەرێم و بەغدا لەسەر زارى ئەندامێکى لیژنەکە 

2020.11.25 - 19:42
App store icon Play store icon Play store icon
کارنامەى لیژنەى نێوەندگیرى هەرێم و بەغدا لەسەر زارى ئەندامێکى لیژنەکە 

ناس کورد-

 ئەندامێکی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی وبەدواداچوون بۆ پڕۆگرامی حکومەت ڕایگەیاند، ئەو لیژنەیەی کە پێکهێنراوە لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە، مەبەست لێی بۆ لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێرە پێش دەستکردن بە گفتۆگۆکانی نێوان هەردوولا لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی 2021.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

محەمەد شیاع سودانی، ئەندامی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و بەدواداچوون بۆ پڕۆگرامی حکومەت، لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق کە"ناس کورد"بە دواداچوونی بۆ کردووە (25ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند،"پێشتر ئەو لیژنەیە، چوار پەرلەمانتار کە بریتی بوون لە بەندە و عەدنان زورفی، محەمەد دەراجی و مزاحم تەمیمی، پێشنیاریان بۆ کردبوو، ئەوەش بەمەبەستی زمینەسازی بۆ نەهێشتنى ناکۆکێیەکان پێش دەستپێکردنی گفتوکۆکانی نێوان حکومەتی ناوەندی وحکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بودجەی 2021".

 

وتیشی: "بیرۆکەکە دوای سەرهەڵدانی کێشەکانی تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی هاتەوەتە کایەوە، کەبەبێ ڕەزامەندیی لایەنە کوردییەکان تێپەڕکرا بووبەهۆی تۆمەتبارانکردن و گەڵاڵەبوونی هەڵوێستێکی توند لەلایەن فراکسیۆنە جیاوازەکانی ناو پەرلەمانی عێراقەوە".

 

سودانی، ئاماژە بەوەشکرد: "لیژنەکە کار دەکات بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکانی بەغدا و هەولێر لە بارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە تایبەتی کێشە داراییەکان و مافە دەستورییەکانی هەردوولاو تێروانین و چارەسەرکردنیان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لەچوارچێوەی دەستوری عێراقدا".

 

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "هەرێمی کوردستان گلەیی وگازندەی زۆری لەسەر حکومەتی ناوەندهەیە، بۆیە دەبێت گوێ لە بۆچوونەکانی بگdرێت، بەهەمان شێوەش دەبێت هەرێمی کوردستان وەک پارێزگاکانی دیکەی عێراق پابەند بێت بەناردنی شایستە داراییەکانی حکومەتی ناوەند".

 

بەگوێرەی نوسراوێکی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، لیژنەیەک لە هەشت پەرلەمانتارى عێراق پێکهێنراوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتى فیدڕاڵ و حکومەتى هەرێم لەبارەى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوانیان و دۆزینەوەى ڕێگەچارەى چارەسەرکردنى کێشەکان.