گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

پزیشکێک باس لەو شتانە دەکات کە توشبووانى کۆرۆنا بەر لە مردنیان دەیبینن

2020.11.25 - 17:59
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێک باس لەو شتانە دەکات کە توشبووانى کۆرۆنا بەر لە مردنیان دەیبینن

ناس کورد- 

پزیشکێک ئامۆژگارى هاوڵاتیان دەکات بەوەى ماسک ببەستن و خۆیان لە تێکەڵبون بپارێزن و بەردەوام دەستەکانیان پاک بکەنەوە، بۆ ئەوەش هاوڵاتیان بە چارەنوسى ئەوانە دەترسێنێت کە بەهۆى ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەو پزیشکە لە ڕێگەى بڵاوکردنەوەى گرتە ڤیدیۆییەکەوە  کە "ناس کورد" بینیوویەتى ئەو توشبووانە پیشان دەدات کە بارودۆخیان سەختە و لەژێر ئامێرى هەناسەدانى دەستکردان و دەڵێت، هیواخوازم کۆتا ساتەکانى ژیانتان بەم شێوەیە نەبێت.

 

ئەو پزیشکە کە ناوى "کین ڕیمى"یە باس لەو ئامێر و پێداویستیانە دەکات کە بە توشبوانەوەیە و لەڕێگەیەوە دەژین و دەڵێت، ئەمە ئەوەیە لە کۆتایى ژیانتاندا دەیبینن ئەگەر دەستنەکەن بە بەستنى دەمامک.

 

ڕیمى پزیشکى چاودێرى وردە لە ناوەندى پزیشکى لە زانکۆى واشنتۆن و هێماى بۆ ئەوەشکردوە، زیاتر لە هەزار توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆناى چارەسەر کردوە و زیاتر لە 100 یان پێویستیان بە ئامێرى هەناسەدانى دەستکرد بووە.

 

هەرچى سەبارەت بە ئەگەرى مردنە بە کۆرۆنا دەڵێت، ئەگەر بە هێندەى دەرفەتى مردن بە ڤایرۆسەکە چانسى بردنەوەى یانسیبێکم هەبێت، ئەوا هەموو ڕۆژێک ئەو یانسیبە دەکەم، جەختیش دەکاتەوە کە ژمارەى توشبوان و ئەوانەى پێویستیان بە هەناسەدانى دەستکردە و ئەوانەى گیانلەدەستدەدەن زیادیان کردوە، هەندێکیشیان پێشبینى ئەوە نەدەکرا کە کۆرۆنا بیانکوژێت.