گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوێک لەو بارەوە

هۆشدارى لە دروستبوونى لافاو دەدرێت ’حەوت پارێزگا دەگرێتەوە’

2020.11.25 - 17:29
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارى لە دروستبوونى لافاو دەدرێت ’حەوت پارێزگا دەگرێتەوە’

ناس کورد-

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق هۆشداریدا لەهەڵنیشتنی لافاو لە حەوزی هەردوو ڕووباری دیجلە وفورات بەهۆی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی کە لەئێستادا خەریکە لەکەشی عێراق نزیک دەبێتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە، پێشبینی دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەهۆی دابارینێکی زۆرەوە، پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دوچاری مەترسی لافاو ببنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى نوسراوێکی فەرمیی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق کە واژۆی مەهدی حەمدانی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی پێوەیە و وێنەیەکیشی دەست "ناس کورد" کەوتووە (25ی تشرینی دووەمی 2020) ئاماژە بەوە کراوە، "بەگوێرەی نەخشە جیهانییەکانی کەش وهەوا، پێشیبینی دەکرێت کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی کە لەئێستادا خەریکە لەکەشی عێراق نزیک دەبێتەوە لەڕۆژانی 28 و29ی ئەم مانگەدا زیاتر کاریگەرییەکانی بەشێوەیەکی توند لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە وفورات دروست بکات".

 

نوسراوەکە داوای لە دەزگاکان و فەرمانگەکانی وەزارەت کردووە لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدابن بۆ ئەگەری ڕودان و هەڵنیشتنی لافاو لەحەوزی ئەو دوو ڕووبارە، بە جۆرێک ئەگەری هەیە تین و گوڕی لافاوەکە زیاتر دوچاری پارێزگاکانی بەغدا، دیالە، کوت، زیقار، موسەنا و بەسرە ببێتەوە".

 

نوسراوەکە هۆشداریشداوە لەهاتنی ئاو و لافاوێکی زۆر لە ناوچە سنورییەکانی خۆرهەڵات لەگەڵ وڵاتی ئێران، "بۆیە دەبێت هەموو یەکە ئیدارییەکان و فەرمانگە حکومییەکان و فەرمانگەکانی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان بە تەواوەتی ئامادەی هەر دۆخێکی نەخوازراو بن.