گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد ئاشکراى دەکات

حکومەتى هەرێمى کوردستان نامەیەکى فەرمى ئاراستەى حکومەتى عێراق دەکات

2020.11.25 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێمى کوردستان نامەیەکى فەرمى ئاراستەى حکومەتى عێراق دەکات

ناس کورد-

حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا نامەیەکى فەرمى ئاراستەى حکومەتى عێراق بکات و تیایدا داواى موچەى مانگەکانى 5و6و7و10ى 2020 بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕاگەیەندراوى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (25ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژە بەوە دەکات کە ئەنجومەنى وەزیران بڕیاردرا، نامەیەکی فەرمی بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت و داوای بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بکات بۆ مانگەکانی پێنج و شەش و حەفت و دەی ئەمساڵ کە ماف و شایستەیەکی ڕەوای هەرێمی کوردستانە و حکومەتی فیداڵی نەیناردووە و هیچ پەیوەندییەکی بە یاسای کورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2020 ەوە نییە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، دوا پێشهاتەکانی ڕێڕەوی دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە ماف وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خرایەڕوو، بەتایبەتیش دوای تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2020 لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بە بێ ئامادەبوونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی خۆی داوە و هەموو پابەندییەکانی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بنەڕەتی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە و بەردەوامیشین لە گفتوگۆ.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، مەسرور بارزانى ئاماژەی بەوەشدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لایەنی فەرمی گفتوگۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و بە هیچ شێوەیەک حکومەتی هەرێم، سازش لە مافە دەستورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکات . گوتیشی دواخستنی نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، پێشینەیەکی مەترسییدارە و پێشێلکردنی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستانە.

 

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسى هەڵوێستی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جینین پلاسخارت کراوە کە لە وتارەکەیدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش، جەختی لەوە کردبووەوە فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، تەنیا فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێم نین بەڵکو هاووڵاتی عێراقین و پێویستە بابەتی مووچە نەکرێتە بەشێک لە کێشە سیاسییەکان و نابێت بە شێوەیەکی بە کۆمەڵ بکرێنە قوربانی. 

 

لە راگەیەندراوەکەدا ڕونکراوەتەوە، ئەنجومەنی وەزیران داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات پشتگیریی لە هاتنەئارای ڕێککەوتنێکی بنەڕەتی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بکەن لە پێناو دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان.