گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

كێ‌ دەبێتە سەرۆكی هەرێمی كوردستان؟

بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی هەرێم پێنج كەس كێبڕكێی نێچیرڤان بارزانی دەكەن

2019.05.15 - 10:25
بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی هەرێم پێنج كەس كێبڕكێی نێچیرڤان بارزانی دەكەن
ناس كورد- شەهرام عەزیز وردە وردە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانەوە دادەخرێت و بەپێی زانیارییەكانی (ناس كورد) شەش كەس بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە سیڤی خۆیان پێشكەش كردووە و بەئەگەرێكی زۆرەوە نەوەی نوێ كاندیدی بۆ ئەو پۆستە دەبێت. . هیوا نەسرەدین، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: " تا شەوی ڕابردوو، شەش كەس (سیڤی) خۆیان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد بوو بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی هەرێم". . ئاماژەی بەوەشكرد، یەكەم كەس كە سیڤی خۆی بۆ ئەو پۆستە پێشكەشكرد، فەرهاد پیرباڵ نووسەر و مامۆستای زانكۆ بووە. . (ناس كورد) لە سەرچاوەیەك لە فراكسیۆنی نەوەی نوێوە زانیوویەتی، نەوەى نوێ هیچ کاندیدێکى بۆ پۆستەکە کاندید نەکردووە. . ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كردەوە و ڕایگەیاند، ماوەی سێ ڕۆژ دیاریكراوە بۆ هەركەسێك بیەوێت خۆی بۆ ئەو پۆستە كاندید بكات و ئەمڕۆ (چوارشەممە)ش كاتژمێر 11 ئەو وادەیە كۆتایی دێت. .