گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەفەرمانى کازمى

وردەکاریی رەوانەکردنى شاندێکى سەربازى لە بەغداوە بۆ شنگال

2020.11.25 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی رەوانەکردنى شاندێکى سەربازى لە بەغداوە بۆ شنگال

ناس کورد-

 

فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆک وەزیران بۆ جێبەجێکردنى ڕێکەوتنى بەغداو هەولێر لەسەر  شنگال شاندێکى سەربازى ڕەوانەى ناوچەکە کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تەحسین خەفاجى وتەبێژى فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق (25ى تشرینى دووەمى 2020) لەمیانەى لێدوانێکى دا بۆ ماڵپەڕى (بغداد الیوم ) کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاندووە، بەفەرمانى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان جێگرى فەرماندەى گشتى بەیاوەرى ژمارەیەک لەبەرپرسانى سەربازى سەردانى شارۆچکەى شنگالیان کردووە، بەمەبەستى جێ بەجێکردنى ڕێککەوتنى شنگال لەگەڵ ژمارەیەک لەبەرپرسانى سەربازیدا کۆبووەتەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، بەپێى ڕێکەوتنێکى ئەمنى چەند هێزێکى سەر بەفیدراڵ ڕەوانەى ناوچەکە کراوە و لەچەند ڕۆژى داهاتوودا تەواوى ناوەڕۆکى ڕێککەوتنەکە جێ بەجێ دەکرێت.

 

خەفاجى  باسى لەوەشکردووە، هێزى پێویستى ئەمنى لەئێستادا لەشنگال هەیە بۆ جێبەجێکردنى ڕێکەوتنەکە و ڕێگرى لەهەڵکردنى هەر ئاڵایەکى تر جگە لەئاڵاى عێراق دەکەن، هەروەها ڕێگەش بەکردنەوەى بارەگاى ناحکومى و حزبەکان نادرێت.



مانگى ئەیلولى ئەمساڵ، بەغدا و هەولێر ڕێکەوتنێکیان بۆ بەڕێوەبردنى شارۆچکەى شنگاڵ واژۆکرد بەهاوبەشى و یەکێک لەبەندەکانى ڕێکەوتنەکە دوورخستنەوەى هێزى چەکدارى ناحکومى بوو لەو ناوچەیە.