گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە دەرەوە شت دەخۆن؟

پزیشکێک هۆکارى کەمبوونەوەى حەزی خواردن لای منداڵان ئاشکرا دەکات

2020.11.25 - 15:05
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێک هۆکارى کەمبوونەوەى حەزی خواردن لای منداڵان ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

پزیشکێکى پسپۆڕى منداڵان هەستاوە بە تاقیکردنەوەیەک بۆ پێوانەکردنى ڕێژەى کالۆرى کە منداڵان لەو خواردنانەی ڕۆژانە بە هەزار دینار دەستیان دەکەوێت، و دەرکەوتووە "زۆربەى مناڵان بەهۆى مارکێتەکانەوە حەزی خواردنى ماڵەوەیان نامێنیت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەیف سەمیر بەیاتی کە پزیشکێکی دیاری عێراقییە لە توێژینەوەیەکدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (25ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاندووە، چووەتە مارکێتێکی نزکی ماڵەکەیان و چاودێری ئەو مناڵانەى  کردووە کە ڕۆژانە دەچنە ئەوێ و بە بەهای هەزار دینار شتی خواردن دەکڕن.

 

بەپێى وتەى پزیشکەکە، دواتر چەند خواردەمەنیەکى کڕیووە و پێکهاتەکانى شیکردووەتەوە بەم شێوەیەى لاى خوارەوە بووە.

 

  • پارچەیەک کێکى بە خۆرما کە بە 250 دینارى عێراق، 390 کالۆرى تێدایە.
  • چپسى پەتاتەى بچوک  کە 250 دینارە 140 کالۆرى تێدایە
  • یەک پاکەتی شەربەتی 250 دینارى  180 کالۆرى تێدایە
  • پارچەیەک شیرینى بچوک کە بە 250 دینارە  208 کالۆرى تێدایە

 

کەواتە کۆی هەموو ئەو خواردنانەى کە بە هەزار دینار دەیکڕێت 846 کالۆرى تێدایە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بە شێوەیەکی ئاسایی، منداڵێکى تەمەن یەک بۆ پێنج ساڵان لە رۆژێکدا پێویستى بە 900 بۆ 1400 کالۆرى هەیە، واتە ئەگەر منداڵێک ڕۆژانە ئەو خواردنانەى سەرەوە لە مارکێتەکان بکڕێت و بیخوات، ئەوە وزە و کالۆرییەی بەدەستهێناوە بۆ گەشەکردن، تەنانەت ئەگەر هیچی تر نەخوات.



ئەو پزیشکە هۆشدارى دەدات لەوەى منداڵان رۆژانە ئەو خواردنانە بخۆن و دەڵێت ئەنجامی کارەساتباری دەبێت، چونکە منداڵ لە دەرەوەى ماڵ تێر دەبێت و ئیتر ناتوانێت لەماڵەوە خواردن بخوات، لەو سەریشەوە دووچارى کەمبوونەوەى مادە کانزاییەکان و ئاسن و کالیسیۆم دەبێتەوە.



ئەو پزیشکە عێراقیە دەشڵێت، دواى ئەو دۆخە زۆربەى دایکان هاوار و ناڵەیانە و دەڵێن منداڵەکەیان حەزی (ئیشتیهای) خواردنى لەدەستداوە و پێدەچێت ئەوەش ببێتە کێشەیەکى گەورە دروست بکات، چونکە منداڵان لە دوکانەکەى نزیک ماڵیان ڕۆژانە 800 کالۆرى لەڕێگەى ئەو خواردەمەنیانەوە وەردەگرێت و بەوەش ئیشتیاى خواردنى ماڵەوەى نامێنیت.

 

سەمیر بەیاتى باسى لەوەش کردووە، زۆربەى ئەو مناڵانەى کە بەو شێوەیە خواردەمەنیەکان بەکاردەهێنن و خواردنى ماڵەوە ناخۆن، دەموچاویان دەبێتە پەڵە و وشکى و حەزی خواردنیان نامێنیت و بەرگریان لاواز دەبێت.

 

پزیشکەکە ئەوەشى خستووەتەڕوو، تاقیکردنەوەکەى تەنها لەسەر ئەو خواردەمەنیانە بووە و خواردنەوە گازییەکانى نەگرتووەتەوە.