گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە ناچاری داخرا

کۆرۆنا پەلامارى کارگەیەکی گەورەی دروستکردنى ماسک و دەستکێشى دا

2020.11.25 - 13:39
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا پەلامارى کارگەیەکی گەورەی دروستکردنى ماسک و دەستکێشى دا

ناس کورد-

کۆمپانیاى تۆپ گڵۆڤزی پزیشکى کە لەکاتى قەیرانەکانى کۆرۆنادا گەورەترین قازانجى بەدەستهێنا، لەئێستادا ڤایرۆسى کۆرۆنا هێرشى کردووەتە سەرى و زۆربەى کارمەندەکانى دووچار کردووە و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک لەکارگەکانى داخستووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاپۆرتێکى تۆڕى هەواڵى فۆکس نیوزى ئەمەریکى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (25ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاندووە، ئەو کۆمپانیاییە لەماوەى یەک ڕۆژدا هەزار کارمەندى دووچارى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە و بەوەش ژمارەى کارمەندى توشبووى کۆمپانیاکە گەیشتووەتە دوو هەزار و 500 توشبوو.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەو کۆمپانیا مالیزیە کە کەلوپەلى پزیشکى دروستدەکات و بەمدواییانەش زیاتر خۆى تەرخانکرد بۆ دروستکردنى ماسک و دەستکێش بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە ناچاربووە 28 کارگە لەکۆى 41 کارگەى خۆى بەشێوەیەکى کاتى دابخات.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەئێستادا نزیکەى شەش هەزار کارمەندى ئەو کۆمپانیایە خراونەتە ژێر پشکینى پزیشکیەوە و ژمارەیەکیشیان بەهۆى دووچاربوون بەکۆرۆناوە کەرەنتینە کراون.

 

کۆمپانیاى تۆپ گڵۆفزی پزیشکى لەتوانایدایە ساڵانە 70 ملیار پارچە لە ماسک و دەستکێش دروس تبکات.

 

لەسەر داهاتى ئەو کۆمپانیایە، ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز بڵاوى کردووەتەوە، لەچەند مانگى ڕابردوودا ئەو کۆمپانیا لەڕێگەى فرۆشتنى بەرهەمە پزیشکییەکانیەوە بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە 311 ملیۆن دۆلار قازانجى کردووە و ئەوەش بەپێى مێژووى کۆمپانیاکە گەورەترین قازانجە لەماوەیەکى کەمدا بەدەستى هێنابێت.