گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’رێککەوتنى ستراتیژى’’

پارتى باسى ’’سفرکردنەوەى کێشەکان’’ لەگەڵ بەغدا دەکات

2020.11.25 - 13:10
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى باسى ’’سفرکردنەوەى کێشەکان’’ لەگەڵ بەغدا دەکات

ناس کورد-

بڕیاردەرى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، هەرێمى کوردستان دەیەوێت لە دانوستانى چاوەڕوانکراودا لەگەڵ بەغدا بگات بە ڕێککەوتنێکى ستراتیژى و کێشەکان سفر بکرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەیادە نەجار لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ناس کوردى (25ى تشرینى دووەمى 2020) راگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەچەند رۆژى داهاتوودا دانوستانەکانى نێوان هەرێم و بەغدا دەستپێبکات، بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکى ستراتیژى لەگەڵ عێراق.

 

رونیشیکردەوە، هەرێمى کوردستان دەیەوێت لەسەر سەرجەم کێشەکانى وەک نەوت و گاز و ماددەى 140 بگات بە رێککەوتنێکى ستراتیژى لەگەڵ عێراق و سەرجەم دۆسیەکان سفر بکرێنەوە.

 

مەیادە نەجار وتیشى، "پێکهێنانى لیژنەیەک لەپەرلەمانى عێراق بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم نیەت باشییە و ئەوان دەیانەوێت کێشەکان چارەسەربێت".

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان (23ی تشرینی دووەمی 2020) رایگەیاند، شاندى هەرێم لەکاتى پێویستدا سەردانى بەغدا دەکات، بەبێ ئەوەى وادەى سەردانەکە ئاشکرابکات.

 

هاوکات لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ قۆناغێکى نوێی دانوستان، پەرلەمانى عێراق 24ى تشرینى دووەمى 2020) لیژنەیەکى بۆ دانوستانى نێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنا کە لە هەشت ئەندامى پەرلەمان پێکدێت و ئەرکى لیژنەکە دۆزینەوەى چارەسەرێکە بەگوێرەى دەستور بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەرێم و بەغدا.