گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لیژنەی دارایی لەبارەى موچەوە داوایەک لە هەرێم و بەغدا دەکات

2020.11.25 - 12:14
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی دارایی لەبارەى موچەوە داوایەک لە هەرێم و بەغدا دەکات

ناس کورد-

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داوا لە هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا دەکات بە تەواوەتی پابەندی یاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانی دارایی بن کە بەمدواییە لە پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (25ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "لەپێناو بەرژەوەندی سەرجەم هاوڵاتیانی گەلی عێراق، لیژنەی دارایی داوا لە هەردوو حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکومەتى هەرێمی کوردستان دەکات پابەندی تەواوی یاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانی دارایی بن."

 

لیژنەکە جەختی کردووەتەوە " کە پێویستە حکومەتى هەرێم پابەند بێت بە یەکلاییکردنەوەى سەرجەم کاروبارە دارایی و نەوتییەکان کە لە یاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانی داراییدا هاتووە، بۆئەوەى حکومەتی فیدڕاڵی بتوانێت پابەندی ئەرکەکانی بێت لە بەرامبەر ڕۆڵەکانی گەل لە کوردستان."

 

me_ga.php?id=1669

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەو داتایانەی کە هەرێمی کوردستان لەبارەى موچەخۆرانەوە خستوویەتەڕوو زۆر جیاوازترە لەو داتایانەی کە وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەى موچەخۆرانی هەرێمەوە هەیەتی.

 

عەبدولهادی موحان سەعداوی، ئەندامی لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (25ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "لە تۆماری وەزارەتی دارایی عێراق هەرێمی کوردستان نزیکەى 600 هەزار فەرمانبەری هەیە، لەکاتێکدا بەپێی ئەو داتایەی کە هەرێمی کوردستان بە حکومەتی پێشووی (عادل عەبدولمەهدی) داوە، هەرێم یەک ملیۆن و 270 هەزار فەرمانبەری هەیە کە ئەو ژمارەیەش زیادەڕۆییەکی زۆری تێدایە."

 

دوێنێ لە نوسراوێکى فەرمیدا کە واژۆى محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى لەسەرە و وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بە پێکهێنانى لیژنەیەک لە هەشت پەرلەمانتارى عێراق کراوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتى ناوەند و حکومەتى هەرێم لەبارەى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوانیان و دۆزینەوەى ڕێگەچارەى چارەسەرکردنى کێشەکان بەگوێرەى دەستور، لیژنەکە هیچ ئەندامێکی کوردی تێدا نییە.

 

زیاتر بخوێنەوە: یەکەم لێدوانی سەرۆکی لیژنەی چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغدا و هەولێر



ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایی وتیشی، "حکومەتى هەرێم ڕێگە نادات بە دیوانی چاودێری دارایی حکومەتى فیدڕاڵی وردبینی لە لیستی موچەخۆران و فەرمانبەرانیدا بکات چونکە زۆربەی ناوەکان ساختەن و دوو مووچە و سێ موچەیان تێدایە، ئەوەش بەپێی چەند سەرچاوەیەک لە هەرێمی کوردستانەوە."



جەختیشی کردەوە کە "تائێستا ژمارەى ڕاستەقینەی فەرمانبەرانی هەرێم بە دروستی نازانرێت."



سەعداوی هێمای بۆ ئەوەش کرد، "لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا حکومەتى هەرێم بەردەوام بووە لە هەناردەکردنی نەوت بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی فیدڕاڵی، پارەی نەوتیش چووەتە گیرفانی بەرپرسە گەندەڵەکان و داواش لە حکومەتى فیدڕاڵی دەکەن موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات، ئەوەش شتێکە پێچەوانەى دەستور."



ڕاشیگەیاند، "حکومەتی فیدڕاڵی ناچار نییە بە پێدانی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، دەبێت تەنها بەشە بودجەکەى بنێرێت، دواتر حکومەتى هەرێم ئەو ئەرکە بخاتە ئەستۆی خۆی و دەبێت دابەشی بکات بۆ موچە و بواری وەبەرهێنان."