ناس کورد-
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگاکانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پاسان دەبێتە نیمچە هەور دەبێت، بەڵام سبەینێ دەبێتە هەوری تەواو و باران و بەفری لەگەڵدا دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، سبەینێ پێنجشەممە (26ی تشرینی دووەمی 2020) ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارانبارین لە کاتە جیاوازەکان، هاوکات بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.