گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

حکومەتى هەرێم دانوستانەکانی لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات

2020.11.25 - 08:59
حکومەتى هەرێم دانوستانەکانی لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات

ناس کورد-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کە گرنگترینیان سەردانی شاندی هەرێم و ڕێڕەوی دانوستانەکانە لە بەغدا.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، پێش نیوەڕۆی (25ی تشرینی دووەمی 2020) بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ تاوتوێكردنی چەند بابەتێک کۆدەبێتەوە.

 

تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە بریتییە لە "داهات و خەرجییەكان و دوا پێشهاتەكانی رێرەوی دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان."

 

هاوکات "پێشنووسی پەیرەوی (دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان) گەنگەشە دەکرێت.

حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، شاندی دانوستانکار سەردانی بەغدا دەکات و بە هیچ شێوەیەک سازش لە مافە دەستورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکەن.  

  

بەپێی راگەیەنراوێکى حکومەت (23ی تشرینی دووەمی 2020) کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کوتووە، ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی دانوستانکاری ھەرێم لە گەڵ بەغدا کۆبووەوە.   

  

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ستایشی ھەوڵ و ماندووبوونی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە دانوستانەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و داکۆکیکردن لە  شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و لە پێش هەموویانەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.  

  

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لایەنی فەرمی گفتوگۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و بە هیچ شێوەیەک حکومەتی هەرێم سازش لە مافە دەستورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکات.   

  

هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و بەردەوام داکۆکی لە مافە ڕەواکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کردووە.  

  

بەپێی راگەیەنراوەکە، هەر لە کۆبونەوەکەدا، پرۆسەی گفتوگۆی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی تاووتوێ کرا هەروەها شاندی هەرێمی کوردستان لە هەر کاتێک بە پێویستی بزانێت، ئامادەیە سەردانی بەغدا دەکات.  

me_ga.php?id=1653me_ga.php?id=1651me_ga.php?id=1652me_ga.php?id=1654