گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

باوکێک لەسەر پارچە زەوییەک کوڕەکەى کوشت و هەڵهات

2020.11.24 - 23:37
باوکێک لەسەر پارچە زەوییەک کوڕەکەى کوشت و هەڵهات

ناس کورد-

بەهۆى دروستبوونى کێشە لەسەر پارچەیەک زەوى، باوکێکى عێراقى بە گولـلەیەک کۆتایى بە ژیانى کوڕەکەى خۆى هێنا.

 

سەرچاوەیەکى ئەمنى لە فەرماندەیی پۆلیسى پارێزگاى زیقارەوە بە "ناس کوردی"ى (24ی تشرینی دووەمی 2020) ڕاگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە لە ڕووداوى کوشتنى گەنجێکى لە دایکبووى 1985 کە لە ناسریە دادەنیشێت.

 

بەپێى وتەى سەرچاوەکە، گەنجەکە کە فەرمانبەر بووە لە "ناوەندی دڵی ناسریە" بە کوژراوى لە شوێنى ڕوداوەکە دۆزراوەتەوە کە گولـلەیەک نراوە بە سەریەوە و لەکاتى وەرگرتنى وتەى کەسوکارەکەى دەرکەوتوە لەگەڵ باوکیدا لەسەر پارچە زەوییەک بووە بە شەڕیان و گولـلەیەکى پێوەناوە.

 

سەرچاوەکەى پۆلیسى زیقار ئەوەشى وتوە کە گەنجەکە دەستبەجێ گیانى لەدەستداوە و باوکیشى هەڵاتووە بۆ شوێنێکى نادیار، هێزەکانى پۆلیسیش دەستیان کردوە بە لێکۆڵینەوە.