ناس کورد-
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئەستێرەی سویدی و یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی پێکهاتەی خەونەکانی بە شێوەیەکی جیاواز و سەیر بڵاوکردەوە و تەنها ناوی خۆی لە پکهاتەکەدا داناوە.
زڵاتان کە بەوە ناسراوە زۆرینەی کات لێدوان و ڕەفتارەکانی دەبێتە جێی سەرنجی میدیاکان، لە ئینستگرامی خۆی پێکهاتەوەی خەونەکانی بڵاوکردووەتەوە.
لە پێکهاتەکەدا، ئیبرا تەنها ناوی خۆی لەسەرجەم ناوچەکانی یاریکردندا لە گۆڵپارێزەوە تا هێرشبەر داناوە، تەنانەت خۆی لە جێگەی ڕاهێنەر و ناوبژیوانیش داناوە.
ئەستێرە سویدییەکە بە یەکێک لەو یاریزانانە ناسراوە کە بڕوایەکی زۆری بەخۆی هەیە و هەمووکات خۆی بە باشترین یاریزانی جیهان دادەنێت.
ئیبرا لە ئێستادا ئەگەرچی تەمەنی 39 ساڵە، بەڵام لەگەڵ یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات و لە هەشت یاری سەرەتای خولی ئیتاڵیدا 10 گۆڵی تۆمارکردووە.