ناس کورد-
رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی، ڕایگه‌یاند، ره‌وشی دارایی هه‌رێمی كوردستان، به‌ره‌و دۆخێكی باشتر هه‌نگاو ده‌نێت و دەشڵێت، حکومەتی هەرێم بە داهاتی ناوخۆ و نەوتیش ناتوانێت موچە دابین بکات.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی کەناڵی كوردستان 24"دا، ڕێباز حەملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، به گشتیی ره‌وشی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، عێراق و جیهان به هۆی قه‌یرانی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه ناجێگیره.
ئاماژەی بەوەشكردووە: " له هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆماندا ده‌توانین بڵێین به‌راورد به چه‌ند مانگی رابردوو، كه به هۆی كه‌ره‌نتینه و راوه‌ستانی جموجووڵی بازرگانییه‌وه، داهات زۆر كه‌میكردبوو، ئێستا ره‌وشه‌كه باشتره و ده‌توانین بڵێین سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ناوخۆیی بووژاونه‌ته‌وه."
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشكردووە: " به‌هۆی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی داهات، رێژه‌ی داهاتی ناوخۆ به‌رز ده‌بێته‌وه و كێشه‌ی به‌رچاویش ئه‌وه‌یه، قه‌باره‌ی خه‌رجی له هه‌رێمی كوردستان زۆر گه‌وره‌یه."
ڕێباز حەملان دەشڵێت: " جگە لە نەناردنی 320 ملیارەکە، رێككه‌وتنی عێراق له‌گه‌ڵ ئۆپیك زیانی له داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان داوه، بۆ نموونه، كاتێك عێراق پابه‌ند بووه به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، ئه‌و پابه‌ندبوونه هه‌رێمی كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه."
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاندووە: " هه‌رێمی كوردستان پێویستی به بڕی 755 ملیۆن دۆلار هه‌یه بۆ دابینكردنی مووچه، نه له رێگه‌ی داهاتی ناوخۆیی و نه داهاتی نه‌وت به‌یه‌كه‌وه ناتوانرێت ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌رده‌ست بخرێت، چونكه به هه‌ردووكیان نیوه‌ی ئه‌و داهاته‌یه."
ڕێباز حەملان ئاشكراشیکردووە: "له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا مسته‌فا كازمی به دوای ده‌رچه‌یه‌كی یاساییدا ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات و ئێمه‌ش باسمان له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی یاسا بڕیار بێت به‌غدا مووچه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌ی كۆتایی (2020) ره‌وانه نه‌كات، ئه‌وا ده‌كرێت مووچه‌ی ئه‌و سێ مانگه بدات، كه قه‌رزه له‌سه‌ری و نه‌یناردووه، كه مانگه‌كانی (ئایار، حوزه‌یران، تهمموز)ی ئه‌مساڵن."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سبه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بات و تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر پێدانی متمانه به شاندنی دانووستانكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه و شانده‌كه ئاماده‌ن روو له به‌غدا بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه.