گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سزاکەى چییە؟

مێردەکەى نانسی عەجرەم تۆمەتی کوشتنی بەسەردا ساغ بوویەوە

2020.11.24 - 21:11
مێردەکەى نانسی عەجرەم تۆمەتی کوشتنی بەسەردا ساغ بوویەوە

ناس کورد-

بەهۆى کوشتنى کەسێکەوە لە ماوەى رابردوودا لە ماڵەکەى خۆیدا کە لەسەر ئاستى جیهانى عەرەبى کاردانەوەى بەدواى خۆیدا هێنا، دادگاى لوبنانى تۆمەتى کوشتنى بە ئەنقەست لە حاڵەتى بەرگریکردن لەخۆى دایە پاڵ هاوسەرەکەى نانسى عەجرەم.

 

ئاژانسى ڕۆژنامەوانى فەرەنسى لە ڕاپۆرتێکدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (24ى تشرینى دووەمى 2020) دەڵێت، فادى هاشم، هاوسەرى هونەرمەندى ناسراوى لوبنانى "نانسى عەجرەم" لەلایەن دادگاوە تۆمەتى کوشتنى بە ئەنقەست و لەکاتى بەرگریکردن لە خۆى دراوەتە پاڵى.

 

ڕونیشکراوەتەوە، دادگاى پارێزگاى جەبەل لوبنان فادى بە کوشتنى "محەمەد موسا"ى سورى بە 18 گولـلە لە ڕێگەى چەکێک لە ناو ماڵەکەى خۆیدا تۆمەتبارکردوە.

جثة السارق الذي قتله زوج نانسي عجرم

ئەوەش هاتو,ە، بەپێى مادەى 547ى یاساى سزادان، پێویستە فادى بۆ ماوەى 20 ساڵ کارى قورس بکات، بەڵام دادوەر یاساکەى گۆڕیوە بۆ مادەى 228 کە سزاکە لەسەر تۆمەتبار لادەبات ئەگەر تاوانەکان لەکاتى بەرگریکردن لە خۆى بوو.

 

لەسەرەتاى ئەمساڵ و لە مانگى کانونى دووەم "فادى هاشم" هاوسەرى "نانسى جەعرەم" لە ماڵەکەى خۆیدا کەسێکى سورى کوشت و ناوبراو ئاماژەى بەوەدابوو کە بۆ دزى چووەتە ماڵەکەى و لە ترسى گیانى هاوسەر و منداڵەکانى کوشتویەتى، بەڵام بەپێى چەند ڕاپۆرتێک ئەو کەسە کارى بۆ کردوە و پارەکەى نەداوەتێ و دواتریش گومان دروستبوو بەهۆى زۆرى ژمارەى گولـلەکانەوە.

المتسلل داخل منزل نانسي عجرم