ناس کورد-
نوێنەری نهتهوهیهكگرتووهكان لە عێراق داوا دەکات چارهسهرێكی بنچینەیی بۆ كێشهكانی نێوان هەرێم و بهغدا بدۆزرێتەوە بۆئەوەى "بابهتی موچه به سیاسی نەکرێت و دەڵێت، "فهرمانبهرانی ههرێم تەنها فەرمانبەری هەرێمی کوردستان نین بەڵکو فەرمانبەری عێراقیشن."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جنین ھێنس بلاسخارت، نوێنەری تایبهتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (24ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "ناکرێت موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێتە کێشەیەکی سیاسیی و دەبێت بە زوویی ئەو بابەتە چارەسەر بکرێت، ئەگەریش چارەسەرێکی بنچینەیی نەدۆزرێتەوە، ئەوە دۆخەکە لەوەى ئێستا باشتر نابێ."
بلاسخارت وتیشی، "هەمووان لەسەر ئەو ڕایەن کە بوونی پەیوەندییەکی باش و سەلامەت لەنێوان حکومەتی فێدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان کلیلی ئاشتەوایی و سەقامگیرییە بۆ ھەموو عێراق".
جهختیشیكردهوه، هەرچەندە لە پەسەندکردنی یاسای قەرزەکاندا لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەرکەوت کە پەیوەندییەکە چەند سست و ئاڵۆزە، بەڵام دەبێت هەمووان بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و زۆر شەفاف بن لەگەڵ یەکتر لە هەموو بوارەکاندا."
دووپاتیشی كردهوه، "لە 15 ساڵی رابردوودا ھەموو دەرفەتەکان بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێکی گونجاو لە کیس چوون. بەڵام ئێستا دەبێ بەزوویی رێکەوتن لەسەر ئەوە بکرێت."